کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە عێراق دەربارەی گەندەڵی بەڕێوەدەچێت

بەغدا
SNN
نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ خستنەڕووی بەرنامەی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ڕێکدەخات.
زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی وتووە: “نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرنامەکانی پەرەپێدانی عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا، بۆ رۆژی دووشەممە کۆنفرانسێک ڕێکدەخات بەئامانجی دانانی سنوورێک بۆ گەندەڵی لە عێراق”.
راشیگەیاند: بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ تەرخاندەکرێت لەپێناو رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق، لە کۆنفرانسەکەدا دامەزراوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشداریدەکەن.
باسیلەوەکردووە: ئامانجی کۆنفرانسەکە ڕوبەرووبوونەوەی گەندەڵی و دانانی سنوورێکە بۆ گەندەڵی لە وڵاتدا، هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر بەرەوپێشچوونی عێراق و گرنگیی بوونی ئەجێندایەکی چاکسازیی بەهێز بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی لە کەرتەکانی خزمەتگوزاریی گشتیدا.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









