بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی: هەڵبژاردنی ئەم جارە بۆ سنوورەکەمان جیاواز دەبێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتیی نيشتمانیی كودستان ئاماژە بەوەدەكات: “ناوچەی بادینان بۆ یەكێتی گرنگی خۆی هەیە لە رابردوودا بەهۆی لە تبوونی دەنگەكانی گۆڕان و یەكێتی نەمانتوانی وەك پێویست نوێنەرایەتی خەڵك بكەین، بەڵام دروستبوونی لیستی هاوپەیمان داواكاری لە مێژینەی دەنگەرانی گۆڕان و یەكێتی بوو بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەم دەنگدانە بۆ ئیمە جیاواز دەبێت لە بادینان.
ئاراس محەمەد ئاغا، بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی نيشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە هەلبژاردنەكانی رابردوودا هەر حزبەو بە جیا بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكرد ئەمە ببوە هۆی ئەوەی كە یەكێتی وەك پێویست نەتوانێت نوێنەری لەو سنوورە بنێرێتە پەرلەمان ئەوەش بەهۆی پەرتەوازە بوونی دەنگەكانمانەوە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەكێتی جیاواز دەبێت ئەو شپرزی و پەرتەوازەییە لە دەنگەكانمان دووبارە نابێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: “نزیكەی مانگێكە لە هەردوو بازنەی ئاكرێ و بەردەڕەش و شێخان دەستمان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە لەو دوو بازنەیە دوو كاندیمان هەن كە هەردووكیان كاندیدی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستانن و لەلایەن لیستی هاوپەیمانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیەوە پاڵپشتیان لێدەكرێت، دروستكردنی ئەو لیستەش ئاواتی لە مێژینەی دەنگدەرانی یەكێتی و گۆڕان بوو لە سنوورەكە بۆ ئەوەی چیتر دەنگەكانیان بە فیڕۆ نەڕوات و بتوانن نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان هەبێت.
بەرپرسی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: “نە ئێمە وەك یەكێتی و نە بزوتنەوەی گۆڕانیش لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو نەمانتوانیوە كورسی لە سنووری بادینان بەدەست بهێنین، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە لە هەردوو بازنەی دوو، سێ دڵنیاین لە سەركەوتنی دوو كاندیدەكەمان و بزوتنەوەی گۆڕانیش لە هەڵمەتەكانی بانگەشە لەگەڵماندا ئامادەییان هەیە و پشتیوانی سەرخستنی كاندیدەكانمانن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









