وەزیری دارایی: دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران دەکرێت

0
1245

SNN

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند بەمنزیکانە دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران دەکرێت، فەرمانبەرانی شارستانی و پۆلیسیش وەک یەکەم هەنگاو مووچەکانیان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەک هەنگاوی یەکەم یاساکە بۆسەرجەم کارمەندانی شارستانی و کەرتی پۆلیس جێبەجێدەکرێت و هەژمێری بانکیان بۆ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەى مووچەخۆران لە ڕێی بانکەوە مووچەکانیان وەرگرن، ئەویش هەم بۆ پێدانى مووچە، هەروەها بۆ وەرگرتنى بارکۆدى بێ هاوتایە بۆ ئەوەى مووچەخۆران بۆ تەواوى کاروبارەکانى خۆیان ئەو ئەژمارە بەکار بێنن.

هەر لە کۆنفرانسە عەبدولکەریم خەسرۆ سەرپەرشتیاری لیژنەی چاکسازی رایگەیاند: مووچەی 20 هەزار کەس بەپێی سیستمی بایۆمەتری راگیراوە تا دڵنیادەبینەوە لەوەی ئەو کەسانە شایستەن.

لەبارەی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران وتی: “ژێرخانی ئابووری هەر وڵاتێک لەسەر کەرتی بانکی بەندە و سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە سوودی زۆری دەبێت”.

بە گوێرەی عەبدولکەریم خەسرۆ هێشتا بە فعلی هەژماری بانکی نەکراوەتەوە و ئێستا سەرقاڵی گواستنەوەی کۆدێکی بێ هاوتان بۆ بانکەکان کە هەر فەرمانبەرێک کۆدێکی تایبەت بە خۆیی هەیە و زانیارییەکانی لەسەر تۆماردەکرێت.

وتیشی: “بەم ڕێگایە دەتوانین کۆنتڕۆڵی کۆمەڵێک حاڵەت بکەین، لەوانە تەنها مووچەخۆرەکە خۆی دەتوانێت سوود لەو مووچەیە وەربگرێت، هەروەها وادەکات تەواوی زانیارییەکانی فەرمانبەران لە شوێنێک هەبێت.”

ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا ملیۆنێک و 200 هەزار کەس خۆیان لە بایۆمەتری تۆمارکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this