پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکارە کوردەکانی کەرکوک لە زانکۆکانی هەرێم دەستپێدەکات

SNN
لە دووشەممەوە پرۆسەی دابەشکردنی فۆرم بەسەر خوێندکارانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دابەشدەکرێت بەمەبەستی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم.
شێرزاد سەعید، بەڕێوەبەری نووسینگەی كەركوكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا راگەیاند: “لە دووشەممەوە 8ی مانگ تاكوو رۆژی پینجشەممەی داهاتوو دەست دەكەین بە دابەشكردنی فۆرم بەسەر خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی خوێندنی كوردی لە كەركووك، بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان”.
ناوبراو وتی: “هەر خوێندکارێک كە فۆرمەكەی وەرگرت و دوای پڕ كردنەوەی لە ماوەی دیاریكراودا دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئێمە و ئێمەش دەینێرین بۆ قبووڵی ناوەندی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و دواتر بەپێی نمرەكانیان وەردەگیرێن لە زانكۆ و پەیمانگاكان”.
لە ماوەی رابردوو ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاوکرایەوە و لەدوای دروستبوونی رەخنەش لە کەمی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشێک لە کۆلێژە حکومییەکان، ژمارەی کورسی خوێندن لەو کۆلێژانە زیادکرا.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









