پسپۆڕێکی یاسایی: هەرێم پابەندنەبێت بە بڕیاری دادگایی فیدڕاڵییەوە کەسی یەکەم حکومەت بانگهێشتی دادگا دەکرێت

0
714

SNN-عەلی حەمە سەعید

پسپۆڕێكی بواری یاساو ئەندام لە لیژنەی یاسایی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پلەی كۆتاییان وەرگرتووە و بۆهیچ لایەنێك نییە تانەیان لێبدات و دەبێت هەموو لایكیش پابەند بن بەو بڕیارانەوە، وەڵامی ئەوەش دەداتەوە كە ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت چی ڕوودەدات.

بەهار مەحمود، پسپۆڕی بواری یاسایی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی و هەر بڕیارێكی دیكەش كە لەو دادگایەوە دەربچێت پلەی كۆتاییان وەرگرتووە و بۆهیچ كەس و لایەنێك نییە تانەیان لێبدات و داوای پێداچوونەوە بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەردەوام بێت لەسەر فرۆشتنی نەوت، ئەوا ئەوكات دادگا داوای ئاماەبوونی كەسی یەكەمی حكومەتی هەرێم دەكات كە ئامادەبێت لەبەردەم دادگا، كە دەكاتە ( مەسروبارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی لەڕووی یاساییەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت و بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

ئەو پسپۆڕەی بواری یاسا ئەوەشی ڕوونكردەوە، لە حاڵەتی پابەند نەبوونی هەرێم و هاوكات بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت بۆ بەردەم دادگای فیدراڵی ئەوكات قەدەغەی گەشتكردنشی لێدەكرێت بۆ دەرەوەی وڵات تائەوكاتەی دۆسیەكەی یەكلایی دەبێتەوە.

وتەكانی ئەو پسپۆڕەی بواری یاسا لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و ئەو گرێبەستانەی لەوبوارەدا واژۆكراون و دەبێت نەوتی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بفرۆشرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this