ناشەفاف بوونی حكومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت وایكرد بگات بەم ڕۆژە

0
1196

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ناشەفافی حكومەتی هەرێم لە دۆسیەی فرۆشتنی نەوت و نادیاری داهاتەكەی بووە هۆی ئەوەی كە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكی لەو جۆرە بدات و هەرێم بگەیەنێت بەم ڕۆژە، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم چیدیكە نەوت نەفرۆشێت و پابەندبێت بەو بڕیارەی دادگاوە.

د. شێركۆجەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا حكومەتی هەرێم هەر ناشەفافی مامەڵەی بەنەوتی هەرێمەوە كردووە و نەوتی فرۆشتووە، هەروەك داهاتەكەشی بەنادیاری ماوەتەوە، لەكاتێكدا ماوەی حەوت ساڵە حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی نەناردووە بۆ پەرلەمان ئەمە ئەنجامەكەیەتی كە دەیبینین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوە و كۆتاییە و دەبێت حكومەتی هەرێمیش پێوەی پابەندبێت، ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا حكومەتی هەرێم بەو بڕیارەی دادگای فیدراڵییەوە پابەند نەبێت، ئەوا بەغدا دەیكاتە كارتێكی سیاسی بۆ فشارخستنە سەر هەرێمی كوردستان لە داهاتوودا بەجۆرێك كە جگە لە زیانی ماددی زیانی زۆر گەوری سیاسی لەهەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو داهاتەی كە لە هەرێمی هەیە لە دەستێكی پاكدابێت و شەفافانە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ئەوا بە زیادەوە بەشی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەكات بەمووچەخۆران و بە پرۆژەكانیشەوە، بەڵام ئەوەی گرنگ نەبێت لای حكومەتی هەرێم شەفافیەتە لەخەرجی و داهاتەكان ئەوەش دواجار خەڵكی هەریم باجەكەیانداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this