“سه‌در گه‌ره‌نتی نه‌داوه‌ته كازمى بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى”

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، مسته‌فا كازمى هیچ گه‌ره‌نتییه‌كى وه‌رنه‌گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه 14ى شوبان، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى عێراق به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته حه‌نانه له نه‌جه‌ف و چاوى به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه‌وت و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراوى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه له ئێستادا گفتوگۆ و مشتومڕه‌كان بۆ دیاریكردنى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق ده‌ستیان پێكردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د سه‌لامى، له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند: “له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێدا مسته‌فا كازمى و موقته‌دا سه‌در باسیان له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ى كازمى كردووه بۆ پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، به‌ڵام سه‌در هیچ گه‌ره‌نتییه‌كى نه‌داوه‌ته كازمى كه دووباره بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرێته‌وه”.
وتیشى: “مسته‌فا كازمى زۆر دووره له‌وه‌ى كه دووباره هه‌ڵبژێردرێته‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، ئه‌و ته‌نیا ناوێكه له‌نێوان ئه‌و ناوانه‌ى كه پێشنیار كراون بۆ پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه كه هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق”.
به وته‌ى محه‌مه‌د سه‌لامى، “حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتیدا نه‌یتوانیووه ببێته جێگه‌ى متمانه‌ى هاووڵاتییان تاوه‌كو چانسى ئه‌وه ببه‌خشێته سه‌رۆكوه‌زیران دووباره خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه بۆ ئه‌و پۆسته”.








