وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی دابەشنەکردنی دەرماڵە روونکردنەوە دەدات

عەلی حەمەسەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رايگەياند: سەرجەم رێکارەکانی خەرجکردنی دەرماڵە تەواوکراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان دەرماڵە دابەشنەکراوە.
توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە SNNی راگەياند: هەر کاتێک پارە بێتە بانکەکان يەکەم شوێن دەست بە دابەشکردنی دەرماڵيی خوێندکاران دەکرێت، چەکی پارەی دەرماڵەی خوێندکاران رەوانەی بانکەکان کراوە.
وتيشی “دابەشکردنی دەرماڵە خوێندکارانی زانکۆلاين دەگرێتەوە، بڕی 40 هەزار بۆ خوێندکارانی ناوشارە و 60 هەزار بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شارە”.








