“په‌یامێك له‌ دادگاى فیدراڵییه‌وه‌ بۆ حكومه‌تى هه‌رێم”

0
820

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دادگاى فیدراڵى عێراق په‌یامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كرد و رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ى ئێمه‌ ده‌ربارى ناده‌ستووریبوونى فرۆشتنى نه‌وت و غازى هه‌رێم ده‌ستوورییه‌.

له‌ به‌شێكى په‌یامه‌كه‌دا كه‌ ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كراوه‌ دادگاى فیدراڵى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، “بڕیاره‌كه‌ى ئێمه‌ له‌سه‌ر دۆسییه‌ى نه‌وت و غازى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى مادده‌كانى (110 و 111 و110 و115 و121 و130)ى ده‌ستوورى عێراق بووه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بڕیاره‌ى كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ دادگاكانى وڵاتى ئه‌مریكاوه‌ دراوه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كى هاوشێوه‌ كه‌ تێیدا وه‌زاره‌تى نه‌وت سكاڵاى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم كردووه‌”.

دادگاى فیدراڵى عێراق له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “له‌و سكاڵایه‌ى كه‌ له‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم كراوه‌ حكومه‌تى عێراق سكاڵاكه‌ى بردووه‌ته‌وه‌، دواتر حكومه‌تى هه‌رێم تانه‌ى لێداوه‌ و دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌مریكاش له‌ ساڵى 2015 پێداچوونه‌وه‌ى بۆ كردووه‌، به‌ڵام پێداچوونه‌وه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندى سكاڵاكارى داواكه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌ كۆتایی پێهێناوه‌”.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، “به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌لى عێراق وایخواستووه‌ له‌م كاته‌دا ئه‌و سكاڵایه‌ یه‌كلابكه‌نه‌وه‌”.

رۆژى سێشه‌ممه‌ 15ى شوبات، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌دواى به‌دواداچوونكردن بۆ سكاڵاى ژماره‌ 59ى ساڵى 2012 و داواى ژماره‌ 110ى ساڵى 2019 كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و عه‌لى شه‌داد فارس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ كرابوون بڕیاری به‌ ناده‌ستوورى ناساندنى هه‌نارده‌ و فرۆشتنى نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ركرد.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this