“بەهۆی بێپلانی حكومەتەوە چاوەڕێی زیاتر بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین دەكەین”

بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بەچەند قۆناغێك نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە 750 دینارەوە بەرزبوویەوە بۆ 900 دینار، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ 950 دینارو موحەسەنیش بۆ هەزار و 100 دینار بەرز بوویەوە، سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات هەروەك پێشتر ڕامان گەیاندبوو كە نرخی بەنیزن زیاتر بەرز دەبێتەوە لەداهاتووشدا زیاتر بەرزدەبێتەوە ئەوەش بەهۆی بێپلانی حكومەتەوەیە.
عەلی كەریم، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگاكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی سوتەمەنی چاوەڕوانكراوبوو بەتایبەت نرخی بەنزین چونكە حكومەتی هەرێم هیچ پلانێكی بۆ چارەسەری نرخی سوتەمەنی و بەتایبەتی بەنزین، بەڵكوو بە پێچەوانەوە پلانی هەیە بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی نرخی سوتمەنی ئەوەش لەڕێگەی ڕادەستكردنی كەرتی سوتەمەنی بە كۆمپانیاو كەرتی تایبەت هاوشێوەی كەرتەكانی دیكە بۆیە تا نرخی سوتمەنی بەرزببێتەوە لە سودی ئەو كۆمپانیایانە كە لەلایەن بەرپرسەكانەوە خاوەنداری دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەموو وڵاتێك ئەگەر پێداویستی هاووڵاتیان لەبوارێكدا گران بوو، ئەوا حكومەت باج و گورمرگ لەسەر ئەو بابەتە هەڵدەگرێت بۆئەوەی هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕو هەبێت و ئەو پێداویستیە بەئاسانی بگاتە دەست هەموو هاووڵاتیان، بەڵام لەهەرێمی كوردستان ئەو بابەتە پێچەوانەیە و لەكاتێكدا كێشەی كەمی سوتەمەنی هەیە، حكومەتی هەرێم باجی لەسەر هێنانی سوتەمەنی لەدەرەوە زیادكردوە و هاوردەكردنی سوتەمەنی بۆ چەند كۆمپانیاو بەرپرسێك قۆخكراوە ئەوانیش بەئارەزووی خۆیان نرخ زیاد دەكەن.
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگاكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە داهاتوودا نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە و لیترێك بەنزینی نۆرماڵ هەزار دینار تێدەپەڕێنێت، چونكە پرلەمان بێدەنگە و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش هیچ پلانێكی نیە بۆ هەرزانكردنی سوتەمەنی بەڵكوو بە پێچەوانەوە پلانی بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی نرخەكەی هەیە لە ڕێگەی دانانی باج لەهاوردە كردنی سوتەمەنی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









