
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق كۆتایی به دانیشتنى خۆى هێنا و رایگه‌یاند: دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق ناده‌ستوورییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى ئازار، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى باسم خه‌ششان، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراقه به‌ڕێوه‌چوو كه داواى كردبوو له‌سه‌ر بڕیارى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆ كاندیدانى پۆستى سه‌رۆككۆمار، دادگاى باڵاى فیدراڵى دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا و ده‌ستووریبوون یان ده‌ستوورینه‌بوونى یهكلایبكاتهوه.
له‌دواى كۆتایی هاتنى دانیشتنه‌كه دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رایگه‌یاند، “بڕیارماندا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كاندیدبوونى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌دواى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن ناوى خۆیان تۆماركردووه، چونكه هیچ ده‌قێك نییه كه رێگه‌بدات به‌بێ ئه‌نجامدانى دانیشتن و به‌ده‌ستهێنانى رێژه‌ى 50+1 دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بكرێته‌وه”.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه كاندیدبوونى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌دواى ئه‌وه دێت ئه‌و دادگایه له رۆژى چوارشه‌ممه 23ى شوبات، كۆبووه‌وه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ.
له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر سكاڵاكه باسم خهششانى وه‌ك سكاڵاكار وتى: “ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى یاسایی و ده‌ستوورى له بڕیاره‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه، كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ جارى دووه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى تێدایه، ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه دواى ئه‌و مانگه ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆمار هه‌ڵنه‌بژێردرا ده‌بوو هه‌ر ئه‌و كاندیدانه مۆڵه‌تیان بدرێت خۆیان كاندید بكه‌ن، هاوكات سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ته‌نها و به‌بێ 329 په‌رله‌مانتار ئه‌م بڕیاره‌یداوه كه ئه‌مه‌ش نایاساییه‌كى تره، له‌به‌رئه‌وه یاسا رێگه به‌وه نادات”.
له به‌رامبه‌ریشدا دادگاى باڵاى فیدراڵى جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، “دوو پێشێلكارى كراوه یه‌كه‌م مادده‌ى 61 له ده‌ستوورى عێراق كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه تایبه‌ته به‌یاسادانان و چاودێریى و ده‌سه‌ڵات نه‌دراوه به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه یاساى جێگره‌وه بۆ یاساكان ده‌ربكات”.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “به‌پێى مادده‌ى 72 له ده‌ستوور له بڕگه‌ى (ب)، ده‌بێت سه‌رۆككۆمار به‌رده‌وامده‌بێت له راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى بۆ دواى كۆتایهاتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى تازه و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌بێت سهرۆككۆمارێكى نوێ هه‌ڵبژێردرێت له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا له‌دواى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و كاركراوه به‌پێى ئه‌و مادده‌ى كه باسكرا‌و ده‌رگاى خۆكاندیدكردن كرایه‌وه بۆماوه‌ى سێ رۆژ، بۆیه كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆبه‌ربژێركردن سه‌رپێچیه و ئه‌و بڕیاره‌ى كه تانه‌ى لێدراوه سه‌رپێچى تێداكراوه له مه‌رجه‌كانى خۆكاندیدكردن به‌پێى یاساى ژماره 8ى ساڵى 2012 و ماوه‌كه به‌سێ رۆژ دیاریكراوه و ئه‌و بڕیاره‌ى تانه‌ى لێدراوه زیادهڕۆییكردهوه به‌سه‌ر یاسایه‌كى ده‌ستوورى و مادده‌یه‌كى یاسایی كه له یاسادا هاتووه و پێشێلیكردووه”.
سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه، دادگاى باڵاى فیدراڵى هیچ بڕیارێكى كۆتایی رانه‌گه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى كه ڕۆژى 1ى 3ى 2022 (ئه‌مڕۆ) جارێكى دیكه كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر هه‌مان پرس و بڕیارى له‌باره‌وه ده‌دات.
پاش ته‌واوبوونى واده‌ى یاسایی خۆى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى كرده‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه له گه‌ڕى یه‌كه‌مدا ته‌نیا 25 كه‌س خۆیان كاندید كرد بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، به‌ڵام له گه‌ڕى دووه‌مدا 35 كاندیدى نوێ ناوى خۆیان تۆمار كرد، هاوكات هۆشیار زێبارى كه تاكه كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بوو به‌هۆى سكاڵایه‌ك كه له دادگاى فیدراڵى له‌سه‌رى تۆمار كرابوو له كێبڕكێكه دوورخرایه‌وه.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








