وه‌زیرى دارایی عێراق مه‌رج بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار داده‌نێت

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا وه‌زیرى دارایی سێ مه‌رجى سه‌ره‌كى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار داناوه و رایگه‌یاندووه: “تاوه‌كو ئه‌و سێ مه‌رجه به‌دینه‌هێنرێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نیيه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى بكات له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار”.
دوێنێ دووشه‌ممه 28ى شوبات، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، بڕگه‌ى كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌تكرابوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی عێراق ئاماده‌یبوو.
جاسم عه‌لاوى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند: “وه‌زیرى دارایی پێى راگه‌یاندین، به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له ئه‌نجامى نا هاوسه‌نگى هاوكێشه‌ى دارایی بوو تاوه‌كو هه‌لومه‌رجى راستكردنه‌وه و هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخى دۆلار ده‌ستكارى ناكرێت”.
وتیشى: “عه‌لى عه‌لاوى له قسه‌كانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕى داعش، بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، كه‌مبوونه‌وه‌ى یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى، نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى جۆراوجۆرى داهات وایكرد ئێمه نرخى دۆلار به‌رزبكه‌ینه‌وه، بڕیاره‌كه‌شمان بۆ باشتركردنى دۆخى دارایی عێراق بوو نه‌وه‌ك دروستكردنى شێواوى”.
به وته‌ى جاسم عه‌لاوى، “وه‌زیرى دارایی پێى راگه‌یاندون ته‌نیا له حاڵه‌تى به‌دیهاتنى سێ مه‌رجدا ده‌كرێت نرخى دۆلار كه‌مبكرێته‌وه كه ئه‌وانیش بریتین له: ئه‌نجامدانى چاكسازیی ریشه‌یى دارایی (جۆراوجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات)، چاكسازیكردن له داهاتى خاڵه سنوورییه‌كان، ده‌ركردنى یاساى نوێ بۆ رێگه‌گرتن له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى وڵات”.







