پێشتر لە SNNەوە هۆشداری درابوو، بەهۆی بێپارەیی كاركردن لە ڕێگای دووسایدی كەلار سلێمانی ڕاگیرا

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانەی كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم دابووی بە دابینكردنی پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی پرۆەی دووسایدی كەلار گەرمیان، دواجار كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە كاركردنی لە دووسایدی ڕێگەی كەلار- سلێمانی ڕاگرت، ئەوەش دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا بەڕێوەبەری ڕێگاوبارنی گەرمیان لە ڕێگەی SNNەوە هۆشداری درابوو لە ڕاگرتنی كاركردن لە پرۆژەكەدا بەهۆی دابیننەكردنی پارە.
كەریم عەلی، ئەندامی لیژنەی پلان و پرۆژەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: بە پێی بەدواداچوونەكانیان لە ئەمڕۆوە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دووسایدكردنی ڕێگەی كەلار-سلێمانی، كارەكانی لە پڕۆژەكە ڕادەگرێت و هەموو ئامێرەكانی دەكشێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی تەرخاننەكردنی بودجەی پێویست لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەگەڕێتەوە، بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تێچووی پرۆژەكە بریتیە لە 140 ملیار دینار، بەڵام لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا حكومەت تەنها پارەی لە %55ی پرۆژەكەی دابینكردووە، لەكاتێكدا ئەوە پرۆژەیەكی زۆر گرنگ و پێویستە بۆهاووڵاتیانی ئیداری گەرمیان دەبوو حكومەت هەرزوو لەخەمی تەواوكردنی ئەو پرۆژەدابووایە، بەڵام حكومەت ئەو جۆرە پرۆژانە بەخەمی خۆی نازانێت و بەڕەوای نابینێت لەساڵێكدا 50 ملیار دینار بداتە كۆمپانیایەك بۆ تەواوكردنی پرۆژەیەكی ستراتیژی.
پێشتریش عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاندبوو، كە گرفتی سەرەكی لەپرۆژەكەدا تەرخاننەكردنی پارەیە چونكە لە قۆناغی یەكەمدا كە دەبوو لەماوەی 540 ڕۆژدا تەواو بكرێت بەرێژایی 512 ڕۆژ هیچ بڕە پارەیەكمان بۆ تەرخاننەكراوە، لەساڵانی ڕابردووش بەبیانووی قەیرانی دارایی و هیچ بڕە بودجەیەكمان بۆتەرخانەكراوە، هاوكات لەمساڵیشدا ئێمە داوای 70 ملیار دینارمان كرد، بەڵام حكومەت ڕەزامەندی تەنها 10 ملیار دیناری دەربڕیوە، تائێستاش بەڵێندەری پرۆژەكە ئەو 10 ملیاردینارەشی وەرنەگرتووە بە بیانووی ئەوەی كە نەختینە لە بانکەكاندا نییە. و تەنها بڕی هەشت ملیار دینار خەرجكراوە، بۆیە گرفتی سەرەكی پرۆژەكە خەرجنەكردنی پارەیە لەكاتی خۆیدا و ئەگەریش پارە دابیننەكرێت كاركردن لەو پرۆژەیە ڕادەگیرێت.
دابیننەكردنی بودجە بۆتەواوكردنی ئەو پرۆژەیەی ئیدارەی گەرمیان لەكاتێكدایە كە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ( مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەت سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و بەڵینی خەرجكردنی بری 16 ملیار دیناری دەركرد بۆ ئیدارەی گەرمیان، بەڵام تائێستا ئەو بڕە پارەیە خەرجنەكراوە، هاوكات تائێستاش 64 پرۆژەی تەواونەكراو لەئیدارەی گەرمیان بوونیان هەی كە بۆ تەواوكردنیان پێویستی بە 383 ملیار دینار هەیە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









