
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وەرزی بەهار و هاتنی گەشتیاران پلانی پێویستمان داناوە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و ئەوەی پێمان بكرێت بۆ ئاسانكاری هاتنی گەشتیاران ئەنجامیدەدەین.
عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەساڵانی رابردوودا پارێزگای سلێمانی لە پێشەنگی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمدا بووە بۆ هاتنی گەشتیاران بە تایبەت لەساڵەكانی 2018و 2019و 2021پێشەنگ بووە لە ڕووی هاتنی گەشتیارەوە، ئەمەش دەرفەتێكی باشە بۆ خاوەن ئۆتێل و ریستۆرانت و فرۆشیارانی ناو بازاڕو مۆڵەكان كە بتوانن لەڕووی داراییەوە سوود لەهاتنی ئەو گەشتیارانە ببینن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی یاسا دەتوانین لە %15ی ئەو داهاتەی لە بازرگانان و خاوەنكاران وەردەگیرێت بكەین بەپڕۆژەی بچوكی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە گەشتیارییەكان، هەر لەوچوارچێوەیەشدا چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژیمان لەلایەن خاوەنكاران و بازرگانانەوە پێشكەش كراوەو داوای مۆڵەت دەكەن، وەكو پڕۆژەی گەشتیاری دوكان و بوژاندنەوەی چەمی قلیاسان و سەرچنارو شێركوژ، ئێستاش لەقۆناغی دیزاین و مۆڵەتدان.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی بوونی سەدان ناوچەی گەشتیاری و هەروەها ئەنجامدانی ئاسانكاری بۆ هاتنی گەشتیاران، لە ساڵی ڕابردوودا یەك ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ ئەمساڵیش ئامادەكاری پێوست كراوە بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









