“به‌پێى ده‌ستوورى عێراق نه‌وت و غازى هه‌رێم هى خۆمانه”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: ده‌بوو به‌پێى ده‌ستوور دادگاى فیدراڵى دروستبكرێته‌وه، ده‌شڵێت: “به‌غدا مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم نادات”.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا باسى هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێمى كرد له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر نه‌وت و غازى هه‌رێم و وتى: “دادگاى فیدراڵى عێراق به‌پێى ده‌ستوور دادگایه‌كى فیدراڵ و ده‌ستوورى نيیه، چونكه بڕیاربوو دادگاى فیدراڵى پێكبهێنرێته‌وه، به‌ڵام پێكنه‌هێنرا، بۆیه من ده‌ڵێم: چۆن ده‌كرێت دادگایه‌كى ناده‌ستوورى بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوور بدات”.
وتیشى: “له مادده‌ى 111ى ده‌ستووردا هاتووه كه نه‌وت و غازى عێراق هى هاووڵاتییانى خه‌ڵكى عێراقه نه‌وه‌ك هى حكومه‌تى عێراق، بۆیه نه‌وت و غازى هه‌رێم هى خه‌ڵكى هه‌رێمه نه‌وه‌ك هیچ حكومه‌تێك”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتى: “زۆركات گله‌ى له ئێمه ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكناكه‌وین، به‌ڵام ئه‌وه به‌غدایه كه له‌گه‌ڵ ئێمه رێكناكه‌وێت، ئێمه رازیبوون چاودێرى دارایی عێراق بێته هه‌رێم، داهاتمان راده‌ستكردووه و وهفدهكانمان هه‌موو شتێكیان روونكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌غدا پابه‌ند نییه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌غدا مافه ده‌ستوورییه‌كانى خه‌ڵكى هاووڵاتییان نادات، ناردنى 200 ملیار مافى خۆمانه و به‌پێى رێككه‌وتنه، خۆ ئێمه سواڵكهرنین هه‌موو مانگێك له ده‌رگاى به‌غدا بده‌ین، كوا ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى كه عێراق پێشكه‌شى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كردووه؟! چیان كردووه بۆ هه‌رێم”؟!
مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لێتان ناشارمه‌وه كه قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه وتومه، ئه‌گه‌ر نه‌وت رادهستبكهین ئێوه ده‌توانن نه‌وتى ئێمه بنێرنه ده‌ره‌وه، له وه‌ڵامدا ئه‌ویش وتوویه‌تى: نه‌خێر ناتوانین، پێم وت: ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئێمه راده‌ستى بكه‌ین، ئێوه ده‌توانن پشكى خۆمان بۆ بنێرن به‌پێى ده‌ستوور، وتى: نه‌خێر پاره‌مان نییه ئه‌و كاره بكه‌ین، بۆیه من ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ناتوانن هیچ یه‌ك له‌م شتانه بكه‌ن ئه‌ى مافى خه‌ڵكى هه‌رێم چى لێدێت”.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له قسه‌كانیدا په‌یامێكى ئاراسته‌ى هاووڵاتییانى عێراق كردوو وتیشى: “من به خوشك و برا عێراقییه‌كانمان ده‌ڵێم: كاتێك كه هه‌مووان ده‌رگایان بهرووتاندا داخستن ئێمه ده‌رگامان بۆ كردنه‌وه، ئێمه خزمه‌تى یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى عێراقى ده‌كه‌ین، ئێستا ئینساف نییه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین تۆمه‌تبارمان بكه‌ن، ئێمه ئاماده‌ین ئه‌زموونى هه‌رێم بگوازینه‌وه بۆ عێراق وه‌ك چۆن له رابردوودا كردوومانه، بۆ نمونه كاتێك كه به‌سره ئاوى نه‌بوو رێكخراوه‌كانى هه‌رێم له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه رێكخراوى خێرخوازى بارزانى ئاوى بۆ به‌سره ره‌وانه ده‌كرد”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حكومه‌ت باسى دابه‌شكردنى مووچه و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزینى كرد و وتى: “هیچ حكومه‌تێك نایه‌وێت گله‌يى بهێنێته سه‌ر خۆى ئه‌گه‌ر پاره‌ى هه‌بێت، ئێمه پاره‌مان له‌به‌رده‌ستبێت بۆچى مووچه دابهشنهكهین؟! هه‌ركات پاره هه‌بێت مووچه به زیاده‌وه دابه‌شده‌كه‌ین، له‌باره‌ى قه‌یرانى به‌نزینیشه‌وه، به‌نزین له هه‌موو دنیا نرخى به‌رزبووه‌ته‌وه ته‌نیا له هه‌رێم نیه، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت نرخى به‌نزینیش به‌رزده‌بێته‌وه”.








