مانگى پێشوو به‌رمیلێك نه‌وتى هه‌رێم به 28 دۆلار فرۆشراوه

ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگى پێشوو له هه‌ر به‌رمیله نه‌وتێكى فرۆشراو ته‌نیا 28 دۆلار بۆ حكومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: “مانگی پێشوو هەرێمی کوردستان 12 ملیۆن و 443 هەزار و 878 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە كه بە 18 کەشتی بارکراوە و ره‌وانه‌ى بازاڕه جیهانییه‌كان كراوه”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه له‌باره‌ى داهاتى نه‌وتى فرۆشراوى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “داهاتی گەڕاوە بۆ خەزێنەی گشتی بریتیبووه له 350 ملیۆن دۆلارە، چونكه له یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى فرۆشراوى هه‌رێم ته‌نیا 28 دۆلار ماوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت”.
عه‌لى حه‌مه ساڵح به‌راوردى له نێوان نه‌وتى فرۆشراوى هه‌رێم و عێراق ده‌كات و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “بەهەمان بۆری هەرێمدا نەوتی کەرکوک دەڕوات، به‌ڵام بەرمیلێک نەوتی بە 96 دۆلار فرۆشراوە”.
قسه‌كانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه له په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه رۆژى 1ى ئازار، وەزارەتی نەوتی عێراق لە رێگەی کۆمپانیای “سۆمۆ”وە کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی رابردوو “شوبات”ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، “بە بەهای 8 ملیار و 54 ملیۆن دۆلار نەوت فرۆشراوه له مانگى ئازاردا، چونكه زیاتر لە 95 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە، هەروەها هەر بەرمیل نەوتێک بە 92 دۆلار فرۆشراوە”.







