نوێترین زانیاری لەبارەی گرانكردنی نرخی نان لە سلێمانی

0
636

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رايگەياند: ئەمڕۆ يەکشەممە لەگەڵ نوێنەری نانەواخانە و سەمونخانەکان کۆبوونەتەوە و ئەوان چەند داواکارييەکيان پێشکەشکردووە بە مەبەستی رێگريکردن لە بەرزکردنەوەی نرخی نان، ئێمەش داواکارييەکان بەرز دەکەينەوە.

سيروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەياند: نوێنەری نانەواخانەکان پێشنيازی ئەوەيان کردووە گمرگ لەسەر ئارد بۆ نانەواخانەکان لاببرێت، هەروەها نرخی کارەبايان بۆ هەرزانبکرێت نەک هاوشێوەی کارگەکان مامەڵەيان لەگەڵ بکرێت، ئێمەش ئەو پێشنيازانە بەرزدەکەينەوە بۆ لايەنە پەيوەنديدارەکان تا جێبەجێبکرێ.

هاوکات، سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نیین كە نرخی نان گران بكرێت و شەش نان بە هەزار دینار بفرۆشرێت، چونكە ئەمە گرفت بۆهاووڵاتیان دروست دەكات و ئەگەر بەو شێوەیە بێت هاووڵاتی ناتوانێت بایی 250 دینار نان بكرێت بەڵكوو دەبێت بایی 500 دینار نان بكریت یاخود ئەگەر بایی 750 دینار بكڕیت كێشە دروست دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: لە هەوڵداین و لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار چارەسەری گرفتی ئەو نانەوایانە بكەین بەجۆرێك كە بۆ ئەوەی ئاردیان بە هەرزان بۆ دابین بكەین، هاوكات دەبێت پێداچوونەوەش لە نرخی كرێی كارەبای نانەواخانەكان بكرێت، چونكە ناكرێت لە وەرگرتنی كرێی كارەبادا وەك كارگەیەكی گەورەی پیشەسازی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و مانگانە 150 دیناریان لێ وەربگیرێت.

هەروەها، عوسمان ڕەسوڵ، یەكێك لە نانەواخانەكانی شاری سلیمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەئەنجامی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا هاتووەتە ئاراوە چەند رۆژیكە نرخی خۆراک  و كاڵا و شمەك لە ناویشیاندا نرخی ئارد زۆر بەرز بووەتەوە بەجۆرێك لە ئێستادا فەردەیەكی 50 كیلۆگرامی ئاردی ناوخۆ بە نزیكی 45 هەزار دینار و ئاردی ڕووسی بە 40 هەزار دینار و ئاردی بایەعی بە 36 هەزار دینار دەكڕین ئەمەش نرخێكی زۆر بەرزەو ئێمە نامانەوێت نرخی نان گران ببێت، بەڵام ئەگەر دۆخەكە هەر بەم شیوەیە بێت ناچارین یان دەستلەكار هەڵبگرین یاخود شەش نان بكەین بە هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بتوانن نرخی ئاردمان بۆ هەرزان بكەن ئەوا ئێمە هیچ گرفتێكمان نابێت و وەك ڕابردوو درێژە بەكاری خۆمان دەدەین و هەشت نان دەدەین بەهەزار دینار، بەڵام لەئێستادا چەند نانەواخانەیەك بەهۆی گرانی ئاردەوە دووكانەكانیان دانخستووە لەبەر ئەوەی بەو نرخە بۆیان دەرناهێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this