
هەنووکە فۆتۆ/ سلێمانی
SNN
بانکی ناوەندی سلێمانی لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويلکردەوە: ھەموو مانگێك لەداھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئەو بڕە پارەیە دابین كراوە كە وەزارەتی دارایی و ئابوری دیاری كردووە بۆ تەواو كردنی بودجەی مووچە.
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی ھەرێم/ سلێمانی
بەپێویستمان زانی بۆ ھەموولایەكی روونبكەینەوە كە؛ ماوەیەكە ھەڵمەتێكی چەواشەكارانە ھەیە لەدژی سلێمانی و بەتایبەت پرسی داھاتی ناوخۆی سلێمانی كەروونە ئەو ھەڵمەتە لەدەرھاویشتەی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتووە و زانیاری نادروست بڵاودەكەنەوە بە مەبەستی چەواشەكردنی خەڵك. بۆ رەتكردنەوەی ئەو قسەو قسەلۆكانە، ئێمە بڕیارماندا بە بەڵگە و ژمارە وەڵام بدەینەوە بۆ سەلماندی راستی قسەكانی ئێمەو درۆی ئەوان:
یەكەم: ھەموو مانگێك لەداھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئەو بڕە پارەیە دابین كراوە كە وەزارەتی دارایی و ئابوری دیاری كردووە بۆ تەواو كردنی بودجەی مووچە. لەو خشەیەی كە بڵاو كراوەتەوە بەژمارە روونتر كراوەتەوە.
دووەم: تەنھا بۆ ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢١ لەداھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی؛ یەك تڕلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار دابین كراوە بۆ پێدانی مووچە.
سێیەم: بۆ مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ كە لەمانگی ١ی ٢٠٢٢ دابەش كراوە، لەداھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی ٧٥ ملیار ٦٨١ ملیۆن دینار دابین كراوە.
چوارەم؛ جگە لەو پارانەی كە ئاماژەی پێدراوە، و ئەو بڕە پارەیەش كە لە داھاتی سلێمانییەوە دەچێتەوە بۆ ھەولێر، بەشەكەی تری داھاتی كۆكراوەی ناوخۆی سلێمانی، بۆ خەرجییەكانی دامودەزگا حكومییەكان تەرخاندەكرێتەوە وخەرج دەكرێتەوە.
پێنجەم: ھەموو ئەو پارانەی كەدێنە بانكەكانی سلێمانی، بەڕێكاری یاسایی و ئیداری خۆیان جوڵەیان پێدەكرێت، لەدەرەوەی یاسا ھیچ شتێك نەكراوە و ناكرێت.
شەشەم: ئەو بەڕێزانەی كە قسەی ناڕاست دەكەن لەسەر بانكەكانی سلێمانی، با بفەرموون یەك بەڵگە بخەنەروو، ئێمە دڵنییاین كە ھیچیان پێ نییە و ناتوانن قسەكانیان بسەلمێنن.
حەوتەم: رەتی دەكەینەوە كەھیچ بڕە پارەیەك دیار نەمابێت یاخود پارەی مووچە درابێت بە شتی تر.
لەگەڵ رێزدا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی ناوەندی ھەرێم/ سلێمانی

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









