“ئه‌م هاوینه پله‌كانى گه‌رما له هه‌رێم ده‌گه‌نه سه‌روو 50 پله”

هاووڵاتییه‌ك ئاو به رووخساریدا ده‌كات به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه هاوینى ئه‌مساڵ هاوینێكى گه‌رم ده‌بێت، ده‌شڵێت: “له هه‌ندێك ناوچه پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه بۆ سه‌روو 50 پله‌ى سه‌دى”.
كاریگه‌رى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا له دوو ده‌یه‌ى رابردوودا ته‌واوى جیهانى گرتووه‌ته‌وه، هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش یه‌كێكن له‌و ناوچانه‌ى كه ئه‌م كاریگه‌رییانه له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتوون، به‌وهۆیه‌وه وشهكهساڵى و بێبارانى روویان له‌م ناوچه‌یه كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه پشتیوان ئیبراهیم، شارەزاى كه‌شناسى به SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا هاوشێوەی ساڵی رابردوو بڕی بارانی پێویست نەباری بە تایبەت لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەمە دەبێتەهۆی ئەوەی لە وەرزی هاوینیشدا پلەكانی گەرما لە رادەی ئاسایی خۆیان زیاتر بەرزببنەوە كە پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرمای هاوینی ئەمساڵ بەتێكڕای لەسەروو 45 پلەوە بن، لە ناوچەی گەرمیانیش 50 پلە تێدەپەڕێنن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى وتیشى: “هەندێك كات بەهۆی دابەزینی بارستە هەواكان گۆڕانكارییەكی كەم لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەكانی گه‌رمای وەرزی هاوین روودەدات وەك ئەم چەند رۆژەی رابردوو پلەكانی گەرما تاڕادەیەك نزم بوونەوە، بەڵام دواتر بەرزبوونەوە. ئەو بارستە هەوایانەش زۆر كاریگەرییان نابێت بۆیە بەگشتی هاوینێكی وشك و گەرم چاوەڕێی هەرێمی كوردستان دەكات”.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەوەشی خستەڕوو، “پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام هێشتا شەپۆلەكە جێگر نەبووە و چاوەڕێدەكەین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو شەپۆلە لە ناوچەكەماندا جێگیر ببێت و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەڕێژەی جیاواز باران لە ناوچەكە ببارێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









