
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی بڕیاری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بڕی پێدانی سەرفترە بۆ موسڵمانان دیاریكراوە كە بۆ هەر كەسێك بڕی سێ هەزار دینار دیاریكراوە، مامۆستایەكی ئاینیش بەگوێرەی شەرعی ئیسلامی باس لە كاتی پێدانی سەرفترە دەكات هەروەها ئەو كەسانەشی كە دەشێت ئەو سەرفترەیان پێبدرێت .
مەلا عەلی تاهیر، وتارخوێن و مامۆستای ئاینی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕی ئەو سەرفترەی كە دیاركراوە لەلایەن یەكێتی زانایانەوە دیاركراوە بەڵام ئەگەر كەسێك باری گوزەرانی باشتر بوو دەتوانێت لەو بڕەی دیاركراوە زیاتر بدات بەوكەسانەی كە هەژار و دەستكورتن، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەی دەبێت بزانین سەرفترە یان زەكات بەكێ دەدرێت بۆ ئەوەی جێگەی خۆی بگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام سەرفترە یان زەكات بەو كەسانە دەدرێت كە تەواو هەژارن و هیچ سەرچاوەیەكی بەدەستهێنانی مادییان نییە، لەدوای ئەوان بەوكەسانە دەدرێت كە تەنها بەشی بژێوی خۆیانیان هەیە پاشان ئەو كەسانەی كە ڕێبوارن لەوڵاتێكی دیكەوە هاتوون و ئەوەندە پارەیان پێنییە بگەڕێنەوە وڵاتەكەی خۆیان، یاخود دەدرێت بەوكەسانەی كە خۆیان لەپێناو خوادا یەكلایی كردووەتەوە بۆ مەبەستی جیهاد بێت یاخود خوێندن یاخود هەركارێكی دیكە كە لەپێناوی خودادابێت.
ئەو مامۆستا ئاینییە ئەوەشی ڕوونكردەوە: واباشتر سەرفترە بدرێتە ئەو كەسانەی كەزۆر پێویستیان بە پارەیە لەبری ئەوەی بدرێت بە كەسانی زۆر نزیكی لە خزم و كەسوكار، بەڵام ئەگەر خزمە نزیك و كەسوكاریش هەژار بوون و پێویستیان پێی بوو ئەوەش خێرەكەی زیاترە بەمەرجێك مەبەستی ئەوە نەبێت ئەو پارە نەدات بە كەسانی دیكەی دوور لەخۆی، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا نابێت كوڕ یان كچ سەرفترە بدات بە باوك یان دایك بەڵام دەكرێت باوك سەرفترە بدات بە كوڕ یان كچی خۆی بەمەرجێك هەژار و دەستكورت بن.
لەبارەی كاتی پێدانی سەرفیترەوە ئەو مامۆستائاینییە ئەوەی ڕوونكردەوە: كاتی پێدانی سەرفترە لەدوای 15ی ڕەمەزانەوە دەستپێدەكات تا شەوێك پێش جەژن، بەڵام واباشتر كە لەگەڵ نزیك بوونەوە لە جەژنی ڕەمەزان سەفترە بدرێت بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە پارە سودی لێوەربگرن بۆ كرینی پێداویستییەكانی جەژنیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









