“ئەو هەڵانەی لە فرۆشتنی نەوت كران نابێت لە فرۆشتنی غازی سروشتی دووبارە بكرێنەوە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەوە دەكات ئەگەر داهاتی نەوت و ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە شەفافی كۆبكرێتەوە كێشەی مووچە و خزمەتگوزرای لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێدێت، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە ناكرێت لە پرسی فرۆشتنی غازی سروشتی هەرێم بەتەنها لایەنێك بڕیاربدات چونكە ئەو هەڵانەی لە فرۆشتنی نەوت كران ناكرێت لە فرۆشتنی غازی سروشتی دووبارە بكرێنەوە.
عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا كە پرسی فرۆشتنی غازی سروشتی هەرێم هاتووەتە ئاراوە، ئەوبابەتە هەرچەندە بابەتێكی پەیوەست بە ئابوریی هەرێمی كوردستانە بەڵام لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە ڕەهەندێكی سیاسی وەرگرتووە، بۆیە پێش فرۆشتنی غاز پێویستە ناوخۆی ھەرێمی كوردستان رێكبخرێتەوە، چونكە ئەم كارە بە سەردانی كەسێك بۆ وڵاتان ناكرێت و تا رەزامەندی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی لەسەر نەبێت چونكە بە تەنها لایەنێك ناتوانێت بڕیاری لەسەر بدات .
ئاماژەی بەوەشكرد، فرۆشتنی غازی ھەرێمی كوردستان كارێكی ئاسان نییە و پێویستە لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆی لەسەر بكرێت و ئەو ھەڵەیانەی لە فرۆشتنی نەوت كرا نابێت لە فرۆشتنی غاز دووبارە بكرێتەوە و باری ھاووڵاتیان و مووچە خۆرانی ھەرێمی كوردستان قورستر بكرێت، چونكە لە پرسی فرۆشتنی نەوت كێشە و كەموكوڕی زۆر لە گرێبەستییە نەوتییەكاندا هەیەو داهاتی فرۆشتنی نەوتیش ناشەفافە بۆیە و نابێت لە گرێبەستی غازدا دوو بارە بكرێنەوە و دەبێت گرێبەستەكان شەفاف بن و داھاتەكەی بۆ ھاوڵاتیان بێت
ئەو پەرلەانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر داهاتی فرۆشتنی نەوت و هەروەها داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە شەفافی كۆبكرێتەوە بەدڵنیایی كێشەی مووچە و خزمەتگوزرای لە ھەرێمی كوردستان كۆتایی پێدێت و پێویستیشمان بە بەغدا نابێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









