لە هەولێر بۆ نەوت پارە لە هاووڵاتیان وەرگیراوە و نەوتیشیان پێنەدراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو كە بۆ زستانی ئەمساڵ بۆ هەموو ماڵێك بڕی بەرمیلێك نەوتیان پێبدرێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئەو بەڵێنەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان جیبەجێنەكرا، لەهەمان كاتیشدا لەهەندێك گەڕەکی هەولێر بۆ هەر ماڵێك بڕی 90 هەزار دینار وەرگیراوە بەڵام نەوتیشیان پێنەدراوە، بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بدرێتەوە بەهاووڵاتیان دەبێت لای دادنوس بەڵێن بدەن نەوتیان ناوێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN كە چەند هاووڵاتییەكی شاری هەولێر قسەیان بۆ كردووە ئاماژە بەوەكراوە ماوەی چەند مانگێكە بەشێكی زۆری خەڵكی چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر بڕی 90 هەزار دیناریان بۆ وەرگرتنی بڕی 200 لیتر نەوت لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە لێوەرگیراوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕە نەوتێكیان پێنەدراوە و چەند جارێكیش سەردانی لایەنی پەیوەندیداریان كردووە وەڵامێكی ڕوونیان پێنەداونەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو پارەیەی كە لەلایەن بریكارەكانەوە وەرگیراوە لەلایەن بریكارەكانی خۆراكیشەوە پارەكە دراوە بە بانكەكان و چەكی بانكیان بۆ كراوە و هەندێك لە بریكارەكانیش پارەكەیان لای خۆیان هێشتووەتەوە بەڵام ئامادەنین بری ئەو 90 هەزار دینارە بگەڕێننەوە بۆ هاووڵاتیان، تەنها بەمەرجێك دەبێت بچن لای دادنوس بەڵێن بدەن كە ئەوان نەوتیان ناوێت پاشان ئەو بڕە پارەیان بۆ دەگەڕێتەوە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش خراوەتەڕوو، هاووڵاتیان نیگەرانن لەوەی كە سەرەڕای تەواوبوونی وەرزی سەرما و باران بارین تائێستا نەتواندراوە نەوتیان بۆ دابینبكرێت، لەهەمان كاتیشدا پارەی نەوتەكەیان لێسەندراوە، بە نمونە لە گەڕەكێكی وەك كوران تەنها لە لای یەك بریكار بڕی 80 ملیۆن دینار لەهاووڵاتیان وەرگیراوە بەڵام بە بێ ئەوەی نەوت بدرێتە هاووڵاتیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









