لوقمان وەردی: ئەنجومەنی وەزیرانمان لە گرفتەكانی پێوەری ئاو ئاگاداركردووەتەوە و نرخەكەیان دابەزاند

لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەروكی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هەر لەیەكەم ساتی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان چەندین تێبنی و سەرنجی جدیمان لەسەر ئەو بابەتە هەبوو، بۆمان دەركەوت كە چەندین كێشەو گرفت لەو پێوەرەدا بوونی هەیە، بۆیە لە ڕاپۆرتێكدا و بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی شارەوانیمان لەو گرفتانە ئاگاداركردووە و دواتر بڕیارێك درا كە لە بەرژەوەندی گشتیدابێت و ئەو نرخانەی پێشوو دیاركرابوون كەمبكرێنەوە.
لوقمان وەردی، سەروكی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەساڵانی ڕابردوودا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەستیكرد بە بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان، هەرلەیەكەم ساتی دەستپێكردنی ئەو پرۆژەیەوە چەندین تێبنی و سەرنجی جدیمان لەسەری هەبوو، بۆمان دەركەوت كە ئەو پێوەرانەی دانراون چەندین كێشەو گرفتیان هەیە بەنموونە خوێندنەوەی هەوا و ئەژماركردنی پارەیەكی زۆر لەسەر هاوبەشانی ئاو.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم گەیشتن بەو دەرئەنجامەی كە پێوەرەكانی ئاو چەند گرفتێكی هەیە، ئەو گرفتانە وایكردوە لیژنەی شارەوانی پەڕلەمانی كوردستان بە نوسراوێك ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداربكاتەوە دواتر بە هەماهەنگی نێوانیان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەو هاوبەشانەی لە دەرەوەی سەنتەری شارەكانن و پێوەری ئاویان نەبەستوە مانگانە بڕی 10 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، هاوكات ئەو هاوبەشانەشی لە سنوری شارەوانی شارەكانن مانگانە بری 20 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت كە پێشتر بۆ هەر مانگێك بڕی 80 هەزار دینار وەك غەرامە دیاریكرابوو.
سەروكی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار لە بەرواری 11/1/2022 نوسراوێكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد كە لەو نوسراوەدا و لە 10 خاڵدا سەرنج و تێبنییەكانی خۆمانمان خستبوویەڕوو، بۆئەوەی كێشەی زۆری هاتننەوەی پارەی ئاو هەروەها ئەو بڕە زۆرە غەرامەیەی بۆ نەبەستنی پێوەری ئاو دیاركراوە چارەسەر بكەین، دواجار وەك قۆناغی یەكەم بڕیاردرا كە لەبەرژەوەندی هاوولاتیان بڕی غەرامە كەمبكرێتەوە بۆ 10هەزار دینار.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









