“رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ى تووند له پارتى و بارزانى ده‌كات”

ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕوسیا | فۆتۆ: Thibault Camus/Reuters
SNN
كه‌ناڵى (روسیا الیوم) سه‌ربه حكومه‌ته‌كه‌ى ڤلادیمێر پوتین وتارێكى یه‌فگینى فیودوروڤى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و توركیا له‌سه‌ر ده‌ستى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت: مه‌سرور بارزانى بوكه‌ڵه‌یه.
له وتاره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “ئه‌و هێرشانه‌ى كه توركیا ده‌یانكاته سه‌ر كورده‌كان له‌ناو خاكى عێراق له‌كاتێكدایه كه جیهان به قه‌یران و كێشه‌ى گه‌وره‌وه سه‌رقاڵه. توركیا ئه‌م دۆخه‌ى قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبكاته سه‌ریان به‌بێ ئه‌وه‌ى سڵ له‌وه‌كاته‌وه كه سزا ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وانه. هاوكات هیچ ولاتێكى ئه‌وروپا له‌م كاته‌دا نایه‌وێت ململانێ له‌گه‌ڵ توركیا بكات”.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “ماوه‌یه‌كى زۆره ئاماده‌كارى بۆ ئه‌م هێرشانه كراوه، توركیا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بوكه‌ڵه‌یه‌كى وه‌ك مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كردووه كه چه‌ند رۆژێك پێش هێرشه‌كه سه‌ردانى توركیا كرد. ئه‌وه‌ش روون و ئاشكرایه كه پارتى و بارزانى یاریزانى توركیان له ناوچه‌كه‌دا”.
له وتاره‌كه‌دا باس له هه‌ڵوێستى ئه‌مریكاش كراوه و ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، “جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه كه ئه‌مریكا هیچ هه‌ڵوێستێكى له‌باره‌ى ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ى توركیا نییه”.
هه‌ر له وتاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “گه‌وره‌ترین گه‌لى ناوچه‌كه له‌ڕووى ژماره‌وه تاوه‌كو ئێستا سه‌ربه‌خۆ نین و خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى خۆیان نین. ئه‌م گه‌له بوونه‌ته ژێرده‌سته‌ى توركیا و رووبه‌ڕووى چه‌وسانه‌وه ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه ئه‌م كاره‌ى توركیا ئازادیخوازان بهێنێته ده‌نگ، به‌ڵام هه‌مووان بێده‌نگن و كورده‌كانیش ده‌كوژرێن”.
له وتاره‌كه‌دا باس له گومانى هه‌بوونى پلانێكى نهێنى توركیا و ئه‌مریكاش كراوه و روونكراوه‌ته‌وه، “به‌دوور نازانرێت كه په‌لاماره‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچانه پلانى ژێربه‌ژێرى ئه‌مریكا و توركیا بێت به مه‌به‌ستى فشارخستنه سه‌ر رووسیا، له به‌رامبه‌ریشدا كۆتایی به كورده‌كانى باكوورى عێراق بهێنرێت. هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌شدا بوو كه له‌دواى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیا له باكوورى عێراق ئه‌و وڵاته رێڕه‌وى ئاسمانییه‌كانى به‌ڕووى فڕۆكه‌كانى رووسیادا داخست كه ده‌چنه سووریا”.
له كۆتایی وتاره‌كه‌دا باس له به‌ڵگه‌ى سه‌لماندنى ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت و باس له‌وه‌شكراوه، “ئه‌وه‌ى زیاتر ئه‌م گومانه ده‌كاته راستى بریتیه له‌وه‌ى كه هیچ ئاژانسێك ناتوانێت بابه‌تێك یان وتارێك له‌باره‌ى به‌رگرییكردن له كورده‌كان بڵاوبكاته‌وه كه له هه‌شتێك ئاسانتره”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









