
SNN
رۆژنامەنوسانی سنووری سلێمانی بەدەر لە پارتی رەخنە لە سەرۆکی حکومەت دەگرن بەوەی جياکاری کردووە لە بانگێشتکردنی رۆژنامەنوسان بۆ کۆنگرەکەی، رێکخراوێکی پەيامنێرانيش دەڵێت “مەسرور بارزانی پێشێلی ياسای کاری رۆژنامەوانی کردووە”.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، سەبارەت بە کۆنفرانسە رۆژنامەنوسييەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رايگەياند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت جگە لە دەزگا راگەیاندنەکانی نزیک لەخۆیان و هەندێ کەناڵی عەرەبی، هیچ دەزگایەکی تری بانگ نەکردبوو بۆ کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی.
دەشڵێن “وەک رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئەم کارەی سەرۆکی حکومەت بە پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەزانین و پێشمان وایە نەدەبوو ئەم پێشێلکارییه بەسەر سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تێپەرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: داواکارین لەسەرۆکی حکومەتی هەرێم بەداوادچوونی جدی بکا لەسەر ئەو جیا کارییە بەرامبەر بە دەزگای راگەیاندن و رۆژنامەنووسان کراوە.
رێکخراوەکە جەختيشی کردووەتەوە: ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان نیگەرانین لەو جۆرە پێشێلکارییانەو بە دەرچوون لە یاسا بەرکارەکانی کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستانی دەزانین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تيايدا، ميدياکانی سەر بەحزبەکەی و نزيک لەو حزبە و چەند ميديايەکی عەرەبی بانگهێشتکرابوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









