د.مهاباد کامیل: لەسەر داوای ئێمە عێراق زانکۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند

مەهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات پێشتر دەچووانی زانکۆی هەڵەبجە نەیاندەتوانی لەزانکۆکانی دیکەی عێراق درێژە بەخوێندا بدەن و بۆدۆزینەوەی هەلیکار گرفتیان بۆدروست دەبوو، بەڵام لەسەرداوای ئێمە وەزارەتی خوێندنی باڵا زانکۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند و ئەوگرفتەی خوێندکاران چارەسەر بوو، ئێستا زانکۆی هەڵەبجە وەک هەرزانکۆیەکی دیکەی عێراق مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
د.مهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، بە SNNی ڕاگەیاند:بڕیاری بەفەرمی ناساندنی زانکۆی هەڵەبجە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقییەوە دوای ئەوە هات کەلەڕابردوودا ئێمە داوامان لە حكومەتی عێراق كردبوو دان بە زانكۆی هەڵەبجەدا بنێت، ساڵی رابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانپێدانانی مەرجداری بۆ ئێمە پەسندكرد و داوای هەندێك مەرجی لێكردین بۆ دانپێدانانی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بریتی بوون لە تەواوكردنی ستافی مامۆستایانی هەموو بەش و كۆلێژەكان، لەگەڵ تەواوكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەكنیكی و تەكنەلۆژیا و توانا مرۆییەكانی دیكە، بۆیە ئێمەش لەماوەی ساڵی ڕابردووە بەهەموو توانایەکی حۆمانەوە توانیمان ئەو مەرجانە جێبەجێ بکەین ودواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا بەفەرمی زانکۆی هەڵەبجەی ناساند.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو،ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندای باڵای عێراق کاریگەری زۆرباشی دەبێت بۆدەرچووانی بەشەجیاوازەکانی زانکۆکەمان، چونکە پێشتر بۆ دۆزینەوەی كار و وەرگرتن لە زانكۆكانی دیكەی عێراق بۆ دەرچووانی زانكۆی هەڵەبجە گرفت دروست دەبوو بەجۆرێک کە نەیاندەتوانی وەک پێویسە هەلیکاریان دەستبکەوێت و لە زانکۆکانی دیکەی عێراق درێژە بەخوێندن بدەن. ئەو كارانە بكەن، بەڵام ئەم دانپێدانانە زۆرباش بوو.”
وتەکانی سەرۆکی زانكۆی هەڵەبجە لەکاتێکدایە کە زانکۆی هەڵەبجە لە رۆژی 2010/7/8 لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمەوە کراوەتەوەو تائێستا شەش کۆلێژی تیادا کراوەتەوە، دوێنێش وەزارەتی حوێندنی باڵای عێراق زانکۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساند.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









