د. یاد نەقشبەندی: نەخۆشخانەی هیوا لەسەر ئاستی عێراق یەکەمی بەدەستهێناوە

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە توشبووانی شێرپەنجە ئاماژە بەوەدەكات ئەو خزمەتگوزارییە پزیشكیانەی كە لە نەخۆشخانەكەمان پێشكەش بە توشبووانی شێرپەنجە دەكرێت وایكردووە كە سلێمانی پلەی یەكەمی هەیە لە خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، جەختیش دەكاتەوە بەبێ جیاوازی خزمەتی نەخۆشانی هەموو پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان كردووە.
“د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە توشبووانی شێرپەنجە بە SNNی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە لەماوەكانی ڕابردوودا بەئیستاشەوە ئاستی ئەو خزمەتگوزارییە پزیشكیانەی كە لە نەخۆشخانەی هیوا پێشكەشی نەخۆشەكان كراوە وایكردووە كە بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەكان ئاستی خزمەتگوزاری شێرپەنجە لە سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەخۆشخانەی هیوا بووەتە تاكە سەنتەر كە بە 12 پسپۆڕی تایبەت بە توشبووانی شیرپەنجە خزمەت بە نەخۆشەكان دەكات، هاوكات بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەرەكانی ژیانەوە و سالاسیمیا وچاندنی مۆخی ئیسك و تاقیگەی شۆڕش، توانیومانە ئاستێك پێشكەش بكەین كە وابكات نەخۆش لە نەك تەنها لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەڵكوو لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەراستی عیراقیشەوە ڕوو لە نەخۆشخانەكەی ئێمە بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتای دروستبوونی نەخۆشخانەی هیوا و سێكستەری شیرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی تائێستا زیاد لە %50ی ئەو نەخۆشانەی توشی شیچرپەنجە بوون خەڵكی پارێزگاكانی دەرەوەی سلێمانی بوون، ئەوەش ئەوە دەسلمێنیچت كە ئەو خزمەتەی لە نەخۆشخانەی هیوا بە نەخۆشەكان دەكرێت بە بێ جیاوازیكردنە لە نێوان پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆیە مەبەستمانە كە ئەو ئاستە باشەی لە نەخۆشخانەی هیوا هەیە لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم و عێراقیش بەدەست بێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









