راگەيەندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە لەبارەی بڕيارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەوزايی
SNN
وەزيری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رايگەياند: هيدوادارين هەنگاوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ناشتنی يەک مليۆن نەمام ببێتە بنەما و نەریت و مۆدێلی سیاسەتکردنی حزبەکانی کوردستان لە پێناو پێشبرکێی زیادکردنی پانتایی سەوزایی و پاراستنی ژینگە”.
بێگەرد تاڵەبانی وەزيری کشتوکاڵی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی دەکەین لەو بڕیارەی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە دەستپێشخەری و لە ئەستۆگرتنی داچاندنی (یەک ملیۆن نەمام) لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان، لە پێناو سەوزکردنی ژینگەی کوردستانمان.
دەشڵێت “هیوادارین ئەم هەنگاوە هاوشانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی تری حکومەت، ببێتە بنەما و نەریت و مۆدێلی سیاسەتکردنی حزبەکانی کوردستان لە پێناو پێشبرکێی زیادکردنی پانتایی سەوزایی و پاراستنی ژینگە، کە خزمەتێکی راستەوخۆ دەگەیەنێت بە ژینگەی کوردستان و دانیشتوانەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە دۆخی ئێستادا هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، رووبەرووی گۆرانکاری خێرای کەش و هەواو دیاردەی ووشکەساڵی و کەمبارانی و کەمئاوی و مەترسی تێکچوونی دۆخی ژینگە و هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بۆتەوە لە ناوەراست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان.
راشيگەياند: وەک وەزارەت لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان پاڵپشت و هاوکاری ئەم جۆرە دەستپێشخەریانە دەبین و دەستخۆشی لە بافل جەلال تاڵەبانی دەکەین، وە پشتگیری تەواوی ئەم هەنگاوە ژینگە دۆستانەیەی دەکەین، کەدڵنیاین به جێبەجێکردنی دەبێتە مایەی پارێزگاریکردن لە ژینگەی کوردستان و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و هاوسەنگی سروشت بۆ پاراستنی خاک و ئاو، لە پێناو ئاسوودەی و ژیاندروستی هاووڵاتیان، لە هەمانکاتدا، ئەم هەنگاوانە دەبێتە لانەی ئارامی ژیانی گیانلەبەرانی دارستانەکانمان لە هەرێمی کوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









