
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی دەوترێت كە گوایە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە بۆرسەی جیهانی نرخی بەنزینیش لە هەرێم بەرز بووەتەوە بابەتەكە بەوشێوەیە نییە، بەڵكوو بابەتەكە پەیوەندی بەو بەنزینەوەیە كە بەشێوەی قاچاغ لە بازگەكانی عێراقەوە دێتە هەرێمی كوردستان هاوكات حكومەتیش جیوازییەكی زۆر لە نێوان هەولێر و دهۆك و سلێمانی دەكات لە دابینكردنی سوتەمەنی.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەندین هۆكاری سەرەكی هەن كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە هەیە لە هەرێمی كوردستان، وەك جێبەجێنەكردنی یاسای نەوت غازە لەهەرێمی كوردستان چونكە لە برگەكانی 10 و 11 و 12 و13 ی ئەو یاسایەدا ئەوەهاتووە كە دەبێت چوار كۆمپانیا دابمەزرێت بۆ دۆزینەوە و پاڵاوتن و بەرهەمهێنان و بە بازاڕكردنی نەوت و سوتەمەنی، دەبێت ئەم كۆمپانیایانە نشتیمانی بن، ئەگەر یەم یاسایە جێبەجێبكرێت، لەلایەك گرفتی دارایی چارەسەر دەبێت لەلایەكی دیكەوە گرفتێك نامێنێت بەناوی كەمی سوتەمەنی لە هەرێمی كوردتان بەڵام چارەسەر ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارێكی دیكەی گرانبوونی نرخی بەنزین پەیوەندی بەهاوردەكردنی ئەو بەنزینە زۆرەوە هەیە كە بەشێوەیەكیینافەرمی لە پارێزگاكانی عێراقەوە هاوردەی هەرێم دەكریت، بەجۆرێك لە پارێزگاكانی عێراق لیترێك بەنزین بە 450 دینارە، ئێستا لیترێك بەنزین بە 800 دینار دەفرۆشن بە بازرگانەكانی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا بازگەكانی عێراق داوای پارەیەكی زۆر دەكەن وەك سەرانە بۆ ئەوەی ڕێگە بدەن ئەو بەنزینە ڕەوانەی هەرێم بكرێت، بۆیە ئەمە وایكردووە كە نرخی بەنزین زیاتر بەرز ببێتەوە.
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی دەوترێت بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانییەوە هەیە بابەتەكە بەو شێوەیەیە نییە، چونكە بڕێكی كەم بەنزین لە دەرەوە هاوردە دەكرێت، هاوكات حكومەتیش جیاوازییەكی زۆر دەكات لە دابینكردنی سوتەمەنی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك، ئێمەش دەستەڵاتی لێپرسینەوەمان لەوەزیرەكان نییە، دەبێت پەرلەمان ئەوكارە بكات، پەرلەمانیش بێدەنگی هەڵبژاردووە.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە لە ئێستادا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ هەزار و 100 دینار و موحەسەن بۆ هەزار 250 دینار و سۆپەریش بۆ هەزار و 300 دینار بەرز بووەتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









