
دیمهنێكى خۆڵبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆلى نوێى خۆڵبارین روو له عێراق ناكات، ده‌شڵێت: “کەشوهەوای عێراق بەگشتی جۆرێک لە سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى حوزه‌یران، عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق رایگه‌یاند،”سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له هاتنى شه‌پۆلێكى نوێى خۆڵبارین ده‌كه‌ن، چونكه دوورن له راستییه‌وه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا گه‌ردیله‌ى وردى خۆڵه له هه‌وادا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى له‌سه‌ر مه‌وداى بینین دروستناكات”.
وتیشى: “کەشوهەوای عێراق له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى كه‌شناسى عێراق له‌كاتێكدایه كه دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “شه‌پۆلێكى نوێى خۆڵبارین روو له عێراق ده‌كات و پله‌كانى گه‌رماش له‌گه‌ڵ هاتنى شه‌پۆله‌كه روو له دابه‌زین ده‌كه‌ن”.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌پۆله‌كانى خۆڵبارین له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه له عێراق بووه‌ته جێگه‌ى سه‌رنجى شاره‌زایانى بوارى كه‌شناسى و ژینگه و هاووڵاتییانش چونكه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین جار شه‌پۆلى خۆڵبارین رووى له عێراق كردووه.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









