
وشکەساڵی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بەهۆی كاریگەری كەمی باران بارین و وشكە ساڵییەوە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی لەسنووری پارێزگای دهۆك، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە كۆی سێهەزارو 48 كانی، زیاد لە 970 كانی و سەرچاوەی ئاو وشكیان كردووە، هاوكات بەهۆی دروستكردنی چەند بەنداوێك لەلایەن توركیاوە هێندەی دیكە كریگەری كەمئاوی لە سنوورەکە زیادیكردووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای دهۆك بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە سنووری پارێزگای دهۆك سێ هەزار و 48 كانی ئاو و سەرچاوەی دیكەی ئاوی تۆمار كراون، بەڵام لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی كەمبارانی و وشكە ساڵییەوە، زیاد لە 970كانییان وشكیان كردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی بە دەیان كانی ئاوی دیكەش هەن لەگوندەكانی سنوورەكە بەڵام بەهۆی شەڕی پەكەكە و سوپای توركیا نەتواندراوە ئاگاداری ئەوەبن وشكیان كردووە یاخود نا.
ئاماژەبەوەشكراوە، كەمبارانی و وشكەساڵی تەنها كاریگەری لەسەر كانی و سەرچاوە ئاوییەكان نەبووە، بەڵكوو كاریگەریشی لەسەر ڕێژەی ئاوی ڕووبارو بەنداوەكان هەبووە، هاوكات سەرەڕای وشەكەساڵی و كەمی باران بارین و وشكبوونی كانیاو و كەمبوونی ئاوی رووبارەكان، وڵاتی توركیاش دەستیكردووە بە دروستكردنی بەنداو ئەوەش بووەتە هۆی كەمبوونەوە یان نەمانی ئەو سەرچاوە ئاویانەی لە توركیاوە دەڕژێنە سنوورەكەوە.
هەربە گوێرەی زانیارییەكانی SNN بەمەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنەكانی كەمبارانی و وشكەساڵی بەڕێوبەرایەتی ئاوی پارێزگای دهۆك پلانیان داناوە بۆ دروستكردنی هەشت بەنداوی ئاو لە پارێزگای دهۆك دروست بكرێن، بۆ ئەومەبەستەش رەزامەندی لایەنەپەیوەندیدارەكانیان بۆ وەرگرتووە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە دروستكردنی ئەو بەنداوانە دەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









