ئێران لهماوهى ههفتهیهكدا 40%ى ئاوى زێى بچوكى گرتووهتهوه

زێى بچووك لهكاتى وشكبوونى ئاوهكهى | فۆتۆ: KNN
SNN
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێران لەماوەی هەفتەیەکدا 40% ی بەردانەوەی ئاوی زێی بچووکى کەمکردووەتەوە، دهشڵێت: “رۆژانە 12 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکانی دەربەندیخان و سیروانەوە بۆ ناوچەکانی عێراق بەردەدەنەوە”.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوە ئاوییەکانی هەرێم لهو بارهیهوه به دهنگى ئهمریكاى راگهیاند، “ئەو شوێنانەی دەکەونە خوارووی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان، یاخود ئەو شوێنانەی بەنداوی بچوکیان تێدایە، ئەمساڵ گرفتی کەم ئاوییان نابێت، بە تایبەت ئاوی خواردنەوە و ئاو بۆ پێویستییە سەرەکییەکان”.
وتیشى: “کەمئاوی رووبەری زەوی کشتوکاڵی کەمدەکاتەوە، تا بتوانرێت پێویستییەکانی ئاوی خواردنەوە و باخەکان دابینبکرێت”.
سەبارەت بە هۆکاری دروستنەکردنی بەنداو و ئەو دەنگۆیانەی هەن گوایە عێراق رازی نەبووە، ڕەحمان خانی ئهوهشى خستهڕوو، “هیچ بەنداوێکی گەورە لەژێر جێبەجێکردن نییە، بەنداوی بچوکمان هەیە بۆ ئاوی خواردنەوەی گوندەکان، هیچ شتێکیشمان بێ رەزامەندی عێراق نەکردووە، ئەوەی پلانمان بۆ داڕشتووە، بەشێکە لەو پلانەی حکومەتی عێراق کە لەساڵی 2015 ەوە بۆ 2035 پلانی بۆ داناوە، ئێمە لەو چوارچێوەیەدا ئیش دەکەین.”
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان روونیشيکردەوە، “ئێران بەتەواوەتی بەردانەوەی ئاوی بۆ رووباری سیروان کەمکردووەتەوە، وتیشى: “لەزێی بچووکیش، لەم مانگە و مانگی داهاتووەوە ئێران ئاو دەگرێتەوە، بەشێوەیەک لە ماوەی هەفتەیەکدا 40% بەردانەوەی ئاوی بۆ زێی بچووک کەمکردووەتەوە”.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









