
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز كۆتایی هاتوون، لەلایەن وەزارەتەكانەوە لیستی مووچە ئاراستەی گەنجینەكان كراوە و لەوێش وردبینی بۆ ليستەكان كراوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز، لە دوێنێوە لیستی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەت و دەستەكانەوە ئاراستەی گەنجینەكان كراوە بەمەبەستی وردبینیكردنی ئەو لیستانە و پاشان دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو ئەگەرەكان ئەوەن كە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی ڕۆژی دووشەممە 25/7/2022 دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە و یەكەم وەزارەتیش كە مووچە وەردەگرن وەزارەتی تەندروستی دەبێت، پاشان بە هەمان خشتەی مانگی پێشوو مووچەی وەزارەتەكانی دیكەش دابەشدەكرێت.
لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە: كە وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و داهاتی خاڵە سنورییەكان و هاوكات لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشەوە پارەی فرۆشتنی بەشێك لە داهاتی نەوتی بۆ ڕەوانەكراوە و تاكۆتایی مانگ بەشێكی دیكەش ڕەوانەدەكات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









