سەرباری وەرگرتنی 500 دۆلاری زیادە، ئەو بەڵێنەی بە حاجیانی هەرێم درا جێبەجێ نەکرا

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەراورد بە حاجیانی عێراق بڕی 500 دۆلار زیادە لە هەر حاجییەكی هەرێم وەرگیرابوو لەبەرامبەر ئەوەی گوایە سێ ژەم خواردنیان بۆ دابیندەكرێت و شوێنی مانەوەزیان نزیك دەبێت لە شوێنە پیرۆزەكان و پاس و خزمەتگوزاری گواستنەوەیان لە هەردوو شاری مەككەو مەدینە بۆ دابیندەكرێت، بەڵام بەوتەی حاجیان “ئەو بەڵێنانەی كە پێمان درابوون وەك خۆیان جێبەجێنەكران”.
ئیسماعیل نامیق، یەكێك لەو حاجیانەی كە ئەمساڵ لەگەڵ كۆمپانیایەكی حەج و عەمرە سەفەری حەجی كردبوو دوێنێ گەڕانەوە هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەڵێنانەی كە لەپێش رۆشتنمان بۆ سعودییە پێمان درابوو لە ڕووی دابینكردنی شوێنی زۆر باش بۆ مانەوە و دابینكردنی خواردنی سێ ژەم و دابینكردنی پاس وەك خۆی جێبەجێنەكرا، بەتایبەت لەیەكەم ساتی گەیشتنمان بە شاری مەدینە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك گرفتی كەمی شوێن و هەروەها دابیننەكردنی خواردنمان هەبوو بەجۆرێك تەنها یەك ژەم خواردنمان بۆ دابیندەكرا و دواتر بوویە دوو ژەم.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتیكیش گەیشتینە شاری مەككە هەرچەندە لەڕووی شوێنی مانەوە و خواردنەوە لە شاری مەدینە باشتربووین بەڵام پاس بۆ گواستنەوەی حاجیان دابیننەدەكرا، بەڵكوو خۆمان بەپێ سەردانی حەرەمی مەكەمان دەكرد، لەگەڵ ئەوەشدا لەكاتی ڕۆشتنمان بۆ عەرەفەو پاشان مانەوەمان لە مینا لەوێش جارێكی دیكە گرفتی دابیننەكردنی خواردنمان هەبوو بەجۆرێك لەڕۆژی یەكەمدا لەبری خواردن پسكیتمان بۆ دابینكرا هەندێك حاجیش پسكیتیان بەرنەكەوت.
ئەو حاجییەی هەرێمی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، هەرچەندە ئێمەی حاجیان بۆ ڕەزامەندی خواو ئەنجامدانی سەركە ئاینییەكان ڕۆشتیوینەتە سعودییە بەڵام پێمان ناخۆشە كە لەهەرێم بڕێك پارەی زیادەمان لێوەربگیرێت بەناوی خزمەتی زیاترەوە بەڵام ئەوەش خزمەتەكەیان بێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









