وەزارەتی کشتوکاڵ: عێراق ساڵانە 700 هەزار تۆن خورما هەناردە دەکات

خورما لە عێراق
SNN
بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رايگەياند: وەزارەت خورماو دارخورما دەخاتە ناو ئەولەویەت و پلانە ستراتیژییەكانی خۆی، جەخت لە پاراستنی ئەو كەرتە دەكەينەوە ئەوەش بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەموو جۆرە خورمایەك لە دەرەوەی وڵات بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ.
مەهدی سهر بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:
وتیشی: لەلایەن بەشی پاراستنی بەروبوومەوە توانيومانە جارێكی تر مێروی دوباس لەناوببەين و بە بەردەوامی کۆنتڕۆڵی بکەين، لە ساڵی 2017ەوە هیچ حاڵەتێكی مێرووی دوباس تۆمار نەکراوە.
لەبارەی هاوکارییەکانی حکومەتی و وەزارەتی کشتوکاڵ مەهدی سەهر باسی لەوەکردووە: بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بڕینی شانە بۆ خورما و ڕێگەدان بە هاوردەکردنی نەمام بەبێ خاک و لە ڕێگەی هەندێک کۆنتڕۆڵ لە نێوان بەشی پاراستنی ڕووەک و بەشی باخداری بۆ هاندان و پشتگیریکردن لە بڵاوکردنەوەی بڕینی شانە بۆ جۆرەکانی بەرز بەرهەمهێنان و جۆرە ڕەنگاوڕەنگەکان، پشتگیری ئەو جوتیارانە دەکەن کە دەیانەوێت بەرهەمی خورما بچێنن.
مەهدی سهر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: خورمای عێراق ساڵانە 600 بۆ 700 هەزار تۆنی لێ هەناردە دەكرێت بۆ چەند وڵاتێك لەوانە وڵاتانی هندستان و چین و رووسیا و وڵاتانی كەنداو.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









