پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە شێرپەنجە هۆشداری دەدات

SNN-عەلی حەمەسەعید
پەرلەمانتارێگی فراكسیۆنی یەكێتی كە ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەرە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات لەهەرێمی كوردستان ژمارەی توشبوون بە شێرپەنجە لە ئاستێكی مەترسیداردایە و ئاسایشی خۆراك لە ئاستێكی زۆر خراپدایە بەڵام ماوەی نۆ ساڵە ئامێری پشكنینی شێرپەنجەیی لە كواڵێتی كۆنترۆڵی خۆراك لەكاركەوتووە و بە بیانووی بێبنەما چاك ناكرێتەوە.
شنۆ ئەشقی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەهەرێمی كوردستان ژمارەی توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئاستێكی مەترسیدار بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بازاڕەكانی شارو شارۆچكەكانی هەرێم پڕن لە خۆراكی ساختەو ماوە بەسەرچوو كە بە نایاسایی هاوردە كراون، كاتێك لەلایەن لیژنەكانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی دەستی بەسەردا دەگیرێ دادگا وەك پێویست كەیسەكانیان یەكلایی ناكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای بوونی ئەو مەترسیانە لەهەمان كاتیشدا ماوەی نۆ ساڵە ئامێری پشكنینی پێكهاتەی شێرپەنجەیی و پێكهاتە پارێزەرەكان لە كواڵێتی كۆنترۆڵی جۆری خۆراك لەكار كەوتوون و بە بیانووی بێبنەما چاك ناكرێنەوە، هاوكات چەندین ساڵە یاسای مافی بەكار بەر لەپەرلەمانی كوردستان دەرچووە بەڵام كاری پێناكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە كە ئاسایشی خۆراك لەئاستێكی زۆر خراپدایە و بۆ ئەم مەبەستەش تائێستا چوارجار پێشنیاری ئەوەمكردووە كە لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر بانگهێشتی وەزیری بازرگانی بكات و رونكردنەوەی پێویست بدات، بەڵام بەداخەوە ئەندامانی لیژنە رەتیان كردەوە كە وەزیری بازرگانی بانگهێشت بكرێت پێیان وایە كە ئاسایشی خۆراك هیچ گرفتێكی ئەوتۆی نیە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









