لەكۆی ڕووبەری پیسبوو بە مین و تەقەمەنی لە%65 ی پاككراوەتەوە

0
382

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ڕووبەری 776 كیلۆمەتردووجا لە خاكی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ناوچە سنوورییەكان بە مین و تەقەمەنی پیس بووە، تائێستاش لە %65 كۆی ئەو ڕووبەرە لە مەترسییەكانی مین وتەقەمەنی پاككراونەتەوە هاوكات لەماوەی 30 ساڵی ڕابردووشدا زیاترلە 13هەزارو 500 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە دەزگای گشتی كاروباری مین لەهەرێمی كوردستان بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران هەرێمی كوردستان یەكێكە لە ناوچە مەترسیدارەكانی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕووبەری 776 كیلۆمەتر دووجا لە خاكەكەی بە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگەییە نەتەقیووەكان پیسكراوە.

ئاماژەبەوەشكراوە، لەكۆی ئەو رووبەرە پیسبووە بە مین وتەقەمەنی تائێستا تواندراوە لە 65%ی پاكبكرێتەوە  لە 35%ی ماوە پاكبكرێتەوە ئەو رووبەرە لەلایەن دەزگای گشتی كاروباری مینەوە  بەسەر  سێ هەزارو 500 ناوچەی مەترسیداردابەشكراوە.

هەرلە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 13هەزار و 521 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان، هاوكات ناوچە سنوورییەكانی نێوان عیراق ئێران بەتایبەت ناوچەكانی سنووری قەزای پێنجوێن ‌و چۆمان و دەڤەری باڵەكایەتی زۆرترین پاشماوەی مین و تەقەمەنییان تێدا دانراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this