هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8 دابەشدەکرێت

0
1798

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەوتەی بەرپرسێكی بالا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕی 200 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ و 200 ملیاریش لە داهاتی خاڵە سنوورییەكان و هاوكات بڕی 500 ملیار دیناریش لە داهاتی فرۆشتنی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و هفتەی داهاتووش دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە و تاكۆتایی ئەم مانگەش بڕێكی دیكەی داهات دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم وەزارەت و دەستە و خانەنشینانی سەربازی و شارستانی هات، هاوكات لە ئێستاداشدا زیاد لە 900 ملیار لەداهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان و داهاتی فرۆشتنی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی بۆ ئەویی لە دابەشكردنی مووچەی ئەم مامگە دابەشبكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی ئەو 900 ملیار دینارە 500 ملیاری لە داهاتی فرۆشتنی نەوت و 200 ملیاری لە داهاتی ناوخۆ و 200 ملیار دیناریشی لە داهاتی خاڵەسنورییەكانە، هاوكات تا كۆتایی ئەم مانگەش بڕێكی دیكەی داهات بە تایبەت داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان پێویستیمان بە بڕی 902 ملیار دینار دەبێت، بۆیە لە ئێستادا بڕی پارەی پێویست بۆ مووچە لەبەردەستدا هەیە و لە هەفتەی داهاتوو لەوەزارەتی تەندوستییەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this