
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌در و په‌رله‌مانتاره‌كانى له حه‌نانه | فۆتۆ: میدیاكانى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتى پشتیوانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى هادى عامرى ده‌كات، ده‌شڵێت: “سه‌درییه‌كان به‌هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك رازی نابن بۆیه تاوه‌كو ئێستا دۆخى عێراق به‌مشێوه‌یه ماوه‌ته‌وه”.
كەریم شوكر، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ئاب، بە SNNی راگەیاند، “تائێستا هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق نەهاتووەتە ئاراوە، هەرچەندە هەفتەی پێشوو جموجوڵێكی باش هەبوو بۆ كۆتاییهێنان بەم دۆخە بە تایبەت لەدوای سەردانەكەی هادی عامری و راگەیاندنی دەستپێشخەرییەكەی، بەڵام تائێستا لایەنی سەدری نەهاتوونەتە ژێر باری ئەو دەستپێشخەرییەوە كە ئێمە پێمان وایە بۆكۆتایی هێنان بەم دۆخە دەستپێشەرییەكی زۆر باش بوو”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى هادى عامرى جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بەپێی دەستپێشخەرییەكەی عامری، دەبێت پەرلەمان كۆببێتەوە و حكومەت پێكبهێنرێت، دواتر لە ماوەی ساڵێكدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت و ساڵی دووەمیش هەڵبژاردنی پەرلەمان بكرێت”.
كه‌ریم شوكر ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “ئەمە لەڕووی یاساییەوە هیچ گرفتێكی نییە هەر دەبێت پەرلەمان دابنیشێت و حكومەت پێكبهێنرێت، چونكە ئەم حكومەتە كاربەڕێكەرە و ناتوانێت پارە بۆ هەڵبژاردن خەرج بكات، كێشەكان دەبێت بەپێی یاسا چارەسەر بكرێن”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى سه‌درییه‌كانه‌وه جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “تا ئێستا سەدرییەكان نەهاتوونەتە ژێرباری ئەم دەستپێشخەرییەوە جگە لەوەی تەنیا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەكەن ئەوكارەش دەبێت هەر لە پەرلەمانەوە بكرێت”.
كه‌ریم شوكر باس له هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌شى ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه، “ئێمە لە یەكێتی نشتیمانیی كوردستان لەگەڵ دەستپێشخەرییەكەی هادی عامریداین بۆ ئەوەی كۆتایی بەم دۆخە بهێندرێت، بەڵام لە ئیستادا نازانین ئەم دۆخە تاكەی بەردەوامی دەبێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









