قوباد تاڵەبانی: پۆرتاڵی خزمەت هەنگاوێکی گرنکە بەرەو حکومەتی ئەلەکترۆنی

كۆبوونهوهى قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم لهگهڵ ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
جێگری سهرۆكى حكومهتى ههرێم لە هەولێر پێشوازیکرد کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا تاوتوێ کرا.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە 24ی ئابی 2022 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵهبانى، جێگری سەرۆکى حكومهتى ههرێم بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە، پیرۆزبایی لە ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا کرد و هیوای خواست لە ماوەی کارکردنیدا لە کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی پۆرتاڵی خزمەت کرا کە پرۆژەیەکی حکومەتی هەرێمە و زیاتر لە 400 جۆر خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت، لەمبارەیەوه قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، “پۆرتاڵی خزمەت هەنگاوێکی گرنگه بە ئاراستەی حکومەتی ئەلکترۆنی و کارئاسانییەکی باش بۆ هاووڵاتیيان دابیندەکات. ئەمە جگە لەوەی رێگری لەگەندەڵی دەکات”.
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی ریفۆرم و هەنگاوکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم کرا، قوباد تاڵەبانی داوایکرد، “ئەمریکا زیاتر هاوکاربێت لە بەرەپێشبردنی پرۆسەی ریفۆرم لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا”.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە لایەنە عێراقییەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و رێگە نەدەن ناکۆکییەکان وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر ببات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









