مۆڵەتی 15ڕۆژ دراوەتە شوێنە گەشتیارییەکان تا زمانی کوردی بکەنە زمانی سەرەکی

0
385

عەلی حەمەسەعید-SNN
دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم هۆشداری دەداتە خاوەن ڕیستۆرانت وهۆتێل و مۆڵ و مۆتێل و سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان کە دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکەن بەزمانی کوردی نوسرابن بەپێچەوانەوە هەر شوێنێک پابەند نەبیت مۆڵەتکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بەزمانی کوردی و پاراستنی کەلتوری کوردی بە فەرمانیک سەرجەم هۆتێل و مۆتێل و کافێ و ڕێستۆرانت و ئەو شوێنە گەشتیاریانەی خزمەتگوزاری گەشتیارییان تیاداپێشکەش دەکرێت ئاگادار کراونەتەوە کە دەبیت پابەندبن بەوەی زمانی کوردی بکەن بە زمانێکی سەرەکی بۆ لیستی پێشکەشکردنی خواردنەکان و تابلۆی ناوی بازرگانی شوێنەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش تەنها ماوەی 15 ڕۆژمان دیاری کراوە بۆ ئەومەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیژنە تایبەتەکان ڕاسپێردرون بۆ بەدواداچوون بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سزای دیاریکراوی سەرپێچی کاران تۆمار دەکرێت کە بە داخستنی شوێنەکە بۆماوەی سێ ڕۆژ دەستپێدەکات، لە ئەگەری دووبارە بوونەوە یان زیاتر شوێنەکە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ تا بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شوێنە گەشتیارییەکە کۆتایی دێت.

سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ڕێنماییەکانمان لە دووتوێی حەوت خاڵدا ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەجۆرێک سەرجەم ئەوشوێنانەی خاوەنی مۆڵەتی گەشتیارین دەبێت زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی و یەکەم، پاشان هەر زمانێکی تری بیانی بنوسرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this