ئەگەر كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی دابندرێن، كامێراكانی سەرشەقامەكان نامێنن

کامێرایهكى هاتووچۆ | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانانی كامێراكانی چاودێری خێرایی هاتووچۆیان ڕەتكردەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر ئەو كامێرایانە بكەونە كار، ئەوا كامێرانی تۆماركردنی خێرایی لەسەر شەقام و ناو ئۆتۆمبێلەكانی هاتووچۆ لادەبرین و كاریان پێناكرێت.
كەریم عەلی، ئەندمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێك لەو بابەتانەی كە دوێنێ لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی زۆری لەسەر كراوە و ببووە جێگەی پرسیاری ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ئەوەبوو كە ئەگەر ئەو كامێراجێگیرانەی ناوسراون بە ( پۆینت توو پۆینت) دابنرێن ئاخۆ كامێرنی دیكەی هاتووچۆ كە لەسەر شەقام و ناو ئۆتۆمبێلەكان دانراون دەمێنن؟.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی بەدواداچوون و وەرگرتنەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بۆمان دەركەوت كە لە حاڵەتی كارپێكردنی كامێرا جێگیرەكانی ( پۆینت توو پۆینت) سەرجەم ئەو كامێرایانەی هاتووچۆ لادەبرێن كە پێشتر لەسەر شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكان و هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلەكانی هاتووچۆ دانرابوون و چیدیكە كاریان پێناكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە ئەنجومەن دانانی ئەو كامێرایانەمان ڕەتكردووەتەوە ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بوو ئەنجامماندا جێبەجێكردنی بڕیارەكانیش دەكەونە ئەستۆی لایەنی جێبەجێكار لە وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









