
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو ڕۆژە لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و خانەنشینانی سەربازی و شارستانی لەلایەن گەنجینەكانەوە ئامادەكراوە و وردبینی تێداكراوە تەنها ئەوە ماوە وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچە ڕابگەیەنێت، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیش جەخت لەوەدەكاتەوە مووچەی ئەم مانگە دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، ماوەی دوو ڕۆژە كۆتایی هاتووە بە وردبینیكردنی لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستەو خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، هاوكات لیستەكانیش وردبینی تەواویان تێدا كراوە تەنها ئەوەماوە وادەی دابەشكردنی مووچە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕابگەیەندرێت، بۆ ئەومەبەستەش بڕی پارەی پێویست لەبەردەستدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی ئەوەی كردووە بە بیانوو گوایە بە بڕی 45 ملیار دینار كورتهێنان لە بەشە بودجەی پارێزگای سلێمانی دروستبووە، لە كاتێكدا لە ئێستادا بڕی 900 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی دارایدا هەیە و مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانیش پێویستی بە 902 ملیار دینار هەیە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر فشارەكان بۆسەر حكومەتی هەرێم زیاتر بكرێن ئەوا پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوو دەستبكات بە دابەشكردنی مووچە، بەلام ئەگەر ئەوە نەكرێت دابەشكردنی مووچە بۆ هەفتەی داهاتووتر كە دەكاتە سەرەتای مانگی داهاتوو لە 4/9/2022 دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









