نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەمساڵدا

0
548

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان نزیكی 250 هەزار دیناری تێپەڕاندووە، بەوتەی نەوتفرۆشان ئەگەر تازستان نەوت دابەشنەكرێت نرخەكەی زۆر لەوە زیاتر دەبێت لەكاتێكدا لەساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا نرخی بەرمیلێك نەوت نزیكی 100 هەزار دینار بوو، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش باس لەوەدەكەن تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان.

دلێر كەریم، خاوەنی یەكێك لە وێستگەكانی فرۆشتنی سوتەمەنی تایبەت بە نەوت بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە لەماوەی مانگی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوت 270 هەزار دیناری تێپەڕاند بەڵام لە ئێستادا نرخی نەوتی سپی كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی كە بڕی 200 لیترە، گەیشتووەتە 250 هەزار دینارە لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا نرخی بەرمیلێك نەوت نزیكەی 100 هەزار دینار دەفرۆشرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا باشترین جۆری نەوتی سپی نەوتی بەغدایە كە لەڕووی كوالیتییەوە زۆر باشە، بەڵام نەوتی ئێرانی و نەوتی پاڵاوگە ناوخۆییكانی هەرێم وەك نەوتی بەغدا كوالیتی باش نییە و لەكاتی بەكارهێناندا بۆنێكی ناخۆشی لێدەردەچێت، بۆ بەدڵنیاییەوە ئەگەر نەوت دابەشنەكرێت ئەوا لە وەرزی زستان و سەرمادا نرخی بەرمیلێك نەوت زۆر زیاد دەكات.

بەمەبەستی زانینی وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەمساڵدا SNN پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی و هەلەبجەوە كرد ئاماژەیان بەوەكرد كە تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان ئەگەریش دەستبكریچت بەدابەشكردنی نەوت لەو شوینانەوە دەستپێدەكەن كە ساڵی رابردووش نەوتیان وەرنەگرتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this