بڕیارەكانی رێگریكردن لە داگیركاری زەوی و زار بەتەواوی خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە

دابەشکردنی زەوی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە نوسراوێك هەرجۆرە مامەڵەیەكی نایاسایی بە كڕین و فرۆشتنی زەوی ڕاگرت، لە ئێستادا ئەو بڕیارە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و هاوكات ئەو كەسانەشی كە پێشتر دەستیان لەو كارەدا هەبووە لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستپێكردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە شارەوانی سلێمانییەوە دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئیستادا و بەتایبەت لەدوای بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی مامەڵەكردن بە زەوی و زاری نایاسایی بەتەواوی كۆنترۆڵكراوە و ڕێگە بەهیچ كەس و لایەنیك نادریت كرین و فرۆشتن بەو زەوەیانەوە بكات كە هیچ بەڵگەنامیەكی یاساییان نییە و پێشتر بەهەر جۆرێك بووبێت دابەشكراون یاخود داگیركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی مامەڵەكردن بە هەر كارێكی نایاسایی كۆتایی پێهاتووە، لەهەمان كاتیشدا ژمارەیەك بەرپرسی بەش و هۆبەكان لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كە پەیوەندیاربوون بە پێدانی زەوی بەشێوەی نایاسایی لێپێچینەوە لەگەڵیاندا دەستپێكردووە لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك فەرمانبەری بەشە جیاوازەكان لە شارەوانی سلێمانی لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.
لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی كە لێكۆلینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت تۆمەتبارن بە وەرگرتنی بەرتیل یان ئاسانكاری بۆ دابەشكردنی زەوییەكان، هاوكات دەسەڵاتی تەواوەتیش بە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دراوە بۆ گرتنەبەری هەر ڕێكارێك بۆ كۆتایی هێنان بە هەر مامەڵەیەكی نایاسایی بەزەوی و زار لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









