تورکیا لە شەش ساڵدا نزیکەی 100 هاووڵاتی مەدەنی هەرێمی شەهید کردووە

بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا
SNN
تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی کۆمەڵگای مەدەنی لێكۆڵینەوەیەكی بنكۆڵكاری لەسەر ھێرشەكانی سوپای سەربازی توركیا لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2021 بڵاودەكاتەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکە لە ئابی 2015ەوە تا کانوونی یەکەمی 2021 تورکیا زیاتر لە 4 هەزار هێرشی ئاسمانی و تۆپهاوێژ و زەمینی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەو ماوەیەدا 98 بۆ 123 هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی هێرشەکانەوە شەهید بوون و 134 بۆ 161 هاووڵاتیش برینداربوون.
روونیشیکردووەتەوە لەو ژمارەیە 55 هاووڵاتی لە کاتی جوتیاری یا خود لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیاندا شەهیدبوون.
هەر وەک باسی لەوەشکردووە، 87٪ی قوربانیان لە رەگەزی نێرن، 13٪ لە رەگەزی مێن و لانیکەم شەش لە شەهیدەکان منداڵن.
بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیە تورکیا بە بەکارهێنانی ئەو چەکانەی لەلایەن ئەمریکا، ئیتاڵیا و ئیسپانیاوە پێیدەدرێت هاووڵاتیانی مەدەنی بەئامانج دەگرێت و لەو رووەشەوە روونیکردووەتەوە کە لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2020 ئیتاڵیا 57 هەلیکۆپتەری سەربازی A-129C Mangustaی بە توركیا فرۆشتووە و لە زۆرینەی هێرشەکاندا بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو جۆرە هەلیکۆپتەرە بەکارهێنراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









