وردەکاری پلانی کەمکردنەوەی داهاتی باشماخ وزۆربوونی داهاتی حاجی ئۆمەران ئاشکرا دەکرێت

0
530
مەرزی باشماخ له‌ قه‌زاى پێنجوێن | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید/ SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند مانگێكە بە بیانووی جێبەجێكردنی تەعریفەی گومرگی لە مەرزی باشماخ و توندوتۆڵكردنی ڕێوشوێنەكانی هاوردەكردن و هەناردەكردنی كاڵاو شمەك داهاتی ئەو خاڵە گومرگییە كەمیكردووە، لە بەرامبەردا بەهۆی كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و جیبەجێنەكردنی تەعریفەی گومرگی داهاتی مەرزی حاجی ئۆمەران زیادیكردووە.

بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە SNNئەنجامیداون بە پشتبەستن بەوئەو زانیارییانەی كە لە مەرزی باشماخەوە دەستكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ماوەی چەند مانگیكە هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ، ڕێوشوێنێكی توندوتۆڵیان بەرامبەر بە بازرگانانی ناوخۆیی و ئێرانی گرتووەتە بەر بۆ هاوردەكردن و هەناردەكردنی كاڵاو شەمەك لە مەرزی باشماخەوە، بیانوشیان بۆ گرتنە بەری ئەو ڕێوشوێنانە ئەوەیە گوایە ئەوان فەرمانیان پێكراوە تەعریفەی گومرگی وەك خۆی جێبەجێبكەن، ئەمەش بازرگانانی نیگەران كردووە و بەشێكی زۆریان ڕوویان لە مەرزی حاجی ئۆمەران و بەشێكی دیكەشیان ڕوویان لە مەرزی مونزیرییە كردووە بۆ كاری بازرگانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە عێراق و هەرێمی كوردستان یەك تەعریفەی گومرگی هەیە و لەسەرجەم دەروازە سنورییەكان كار بەو تەعریفە دەكرێت، بەڵام لەگەڵ توندوتۆڵكردنەوەی ڕێوشوێنەكان لە مەرزی باشماخ، كارئاسانییەكی زۆر بۆ بازرگانانی ناوخۆیی و ئێرانی دەكرێت لە مەرزی حاجی ئۆمەران، هەر ئەوەش وایكردووە كە بازرگانان ڕوو لەو دەروازەیە بكەن هەر لەبەر ئەوەش داهاتی ئەو مەرزە بەڕێژەی لە %50 زیاد بكات و لەبەرامبەریشدا داهاتی مەرزی باشماخ بەڕێژەی لە %50 كەمیكردووە.

SNN ئەوەشی زانیوە كە هەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەست ئەو ڕێوشوێنانەیان گرتووەتەبەر لە مەرزی باشماخ بۆ ئەوەی داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوو لە كەمیبكات و مانگانە گرفت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ببێت.

هەر لەو بارەیەوە  عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ئەوەی بلاوكردەوە كە بەدواداچوونم كرد بۆ داهاتی خاڵی سنووری باشماخ، بەهۆی پلان و رێكارەكانی حكومەت، داهاتی باشماخ نزیكەی 50% كەمیكردووە و ئەم مانگە 8 ملیار دینارە.

لەهەمانكاتدا بەهۆی رێكار و ئاسانكارییەكان داهاتی حاجی ئۆمەران بەنزیكەی 40% زیادیكردووە، بەهۆی پلان و ئاسنكارییەكان، كەمبوونەوەی داهاتی باشماخ تەنیا زیانە بۆ مووچەخۆری سلێمانی و خزمەتگوزری سلێمانی، چونكە دوو ئیدارەییە و هەر سنوورە و داهاتی خۆی بۆ خۆیەتی .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this