
بیناى سه‌ره‌كى یه‌كێتى ئه‌وروپا | فۆتۆ EUobserver
SNN
یه‌كێتى ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشدارى ده‌داته موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ى په‌كخستنى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق و ده‌ڵێن: “ناڕه‌زایه‌تی ئاشتییانه پێویستییه‌كی دیموكراتییه، به‌ڵام پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی وڵات كاری خۆیان بكه‌ن و په‌كنه‌خرێن”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئاب، یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى دۆخى عێراق بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “عێراق پێویستی به حكومه‌تێكه كه پشتيوانی ده‌ستووریی هه‌بێت و بتوانێت رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه و هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكات. له ئێستادا عێراق رووبه‌ڕووى ئاڵنگارى قورس بووه‌ته‌وه و په‌كخستنی كاری دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی عێراق جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا یه‌كێتى ئه‌وروپا ناڕه‌زایه‌تى خۆیان له‌باره‌ى په‌كخستنى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در ده‌ربڕیووه و ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، “راسته ناڕه‌زایه‌تی ئاشتییانه پێویستییه‌كی دیموكراتییه، به‌ڵام پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی وڵات كاری خۆیان بكه‌ن و په‌كنه‌خرێن و پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌خرێته ژێر هیچ فشارێكی ده‌ره‌كییه‌وه”.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق یه‌كێتى ئه‌وروپا باسیان له‌وه‌شكردووه، “ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور ده‌كه‌ینه‌وه و پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین، پێشمانوایه پێویسته له عێراقدا حكومه‌تێك پێكبهێنرێت، كه پشتیوانی ده‌ستووری هه‌بێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه و زۆریش پێویسته ئه‌و حكومه‌ته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكار بێت”.
به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى له‌كاتێكدایه كه عێراق له‌دواى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 رووبه‌ڕووى گرژى و ئاڵۆزى بووه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه حكومه‌ت پێكبهێنرێت. له ئێستاشدا لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراقیان به‌ته‌واوه‌تى په‌كخستووه به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانیانه‌وه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









