
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
شاره‌زايه‌كى بوارى كه‌شناسى له هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له مانگى تشرینى یه‌كه‌مدا وه‌رزى بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: “هەر سێ وەرزەکە لەسێ وەرزەکانی دوو ساڵی رابردووی وەرزەکانی دابارین باشتر دەبن”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئاب، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “لەمانگی ئه‌یلولدا ئەگەری حاڵەتی هەورە بروسکه و باران کراوایە و مانگى تشرینى یه‌كه‌م حاڵەتی باران و هەورەبروسکە هەیە بەشێوەی گشتی”.
وتیشى: “نیوەی یەکەمی وەرزی پایز ئەگەری تێکچوونی بەشێکی شەپۆلەکان لەئارادایە ئەویش بەهۆی دیاردەی لانینا و کەمی شێ و وشکی ناوچەکە و نیوەی دووەم دۆخەکە بەرەو باشتر بوون دەڕوات، هەروەها لەناو وەرزی پایزدا شەپۆلەکان مەودایان دەبێت بەزۆریش نیوەی یەکەم یان کەمێك زیاتر ئەویش بەهۆی دیاردەی لانینا کە بریتیە لە سارد بوونەوەی رووپۆشی ئاوی زەریای هێمن بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی کەماوەی دوو ساڵی رابردوو باڵادەستبوو و بەرپرسی سەرەکی بوو لەڕەخساندنی وشکە ساڵی ناوچەیی و جۆری لەناوچەکە. پایزی 2022 دیاردەی لانینا سێیەم سوڕی خۆی تەواو دەکات بەلاوازی بەردەوامی دەبێت و لەناو وەرزی زستان کۆتایی دێت دیاردەکە و دۆخەکە ئاسایی ده‌بێتەوە “.
له‌باره‌ى بارانى په‌ڵه ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “پێشبینی دەکەین بارانی پەڵە بکەوێتە مەودای نیوەی دووەمی وەرزی پایزەوە و مانگی تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌م كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پایزی ئەمساڵ باشتر دەبێت لەدوو پایزی رابردوو”.
له‌باره‌ى دروستبوونى دابارینى به‌خوڕ و باران شاڵاو هیدایه‌ت له پێشبینیه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “لە کۆتاییەکانی پایز بۆ سەرەتای زستان و مەودای بەهار بەتایبەتی ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە بۆ هەولێر و کەرکوک و دەشتی کۆیە و تەقتەق و بەشێکی ئیدارەی گەرمیان و هەندێك ناوچەی تر کەمەترسی لافاویان لەسەرە ئەوەش لەبەر ئەوەی زۆربەی بارانەکان بەشێوەی بەخوڕ دەبن، هەروەها لەناو وەرزی زستاندا پێشبینی چەند حاڵەتێکی سەرمای تووند و بەفربارین دەکه‌ین لەناوچەی سنووری و شاخاویەکان بەفری باش دەبارێت لەگەڵ بەشێک ناوچەی تر”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى وشكه‌ساڵى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “هەر سێ وەرزەکە لەسێ وەرزەکانی دوو ساڵی رابردووی وەرزەکانی دابارین باشتر دەبن و مەترسی وشکە ساڵی لەئارادانییە بەگشتی بۆ ناوچەکان ئاستی دابارینی ساڵانە بەشێوازی بەرچاو بەرزدەبێتەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









