
كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده لەڕووی یاساییەوە مانگى كانونى یه‌كه‌م كۆتایی بە ته‌مه‌نى خولى پێنجه‌مى پەرلەمانی كوردستان دێت، بەڵام به‌هۆی ئەوەی لایەنە سیاسییه‌كان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن به ناچاریى تەمەنی ئەم خولە درێژ ده‌كرێته‌وه.
خەدیجە مزوری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “لەڕووی یاساییەوە هەر خولێكی پەرلەمان بۆ ماوەی چوار ساڵ كارەكانی دەكات، ئەم خولەی پەرلەمانیش لە 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2022 كۆتایی بە تەمەنی یاسایی خۆی دێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و وادەی هەڵبژاردن دیارینەكراوە بۆیە بەناچاری دەبێت تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان درێژ بكەینەوە”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ده‌بێت؟ خه‌دیجه مزورى ده‌ڵێت: “دیارینەكراوە بۆماوەی چەند تەمەنی خولی ئێستای پەرلەمان درێژ دەكەینەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە تەمەنی پەرلەمان دەبێت درێژبكرێتەوە، چونكە ئەگەر ئەو كارە نەكەین ئەوا هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە و ئەوكات كێشە و گرفتەكان زیاتر دەبن و چارەسەركردنیان ئاڵۆزتر دەبێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێم نابێتە حكومەتێكی كاربەڕێكەر، بەڵكو بەشێوەیەكی ئاسایی درێژە بەكارەكانی دەدات تا ئەوكاتەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكرێت و كابینەیەكی نوێ هەڵدەبژێردرێت”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ هێمن هه‌ورامى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وتى: “ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان درێژ ده‌كه‌ینه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانیش بگه‌نه رێككه‌وتن و هه‌مووشتێك وه‌ك ئه‌وه بڕوات كه پێویسته بڕوات كۆمسیۆن شه‌ش مانگى تر‌ى پێویسته بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى”.
هێمن هه‌ورامى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تاوه مانگى نیسان كاره‌كانى كۆمسیۆن ئینجا ته‌واو ده‌بن و تاوه‌كو ئه‌وكاته ته‌مه‌نى په‌رله‌مان درێژ ده‌كرێته‌وه كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









